زومار.. رێ به‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان نادرێ‌ به‌ ئازادی‌ پشتیوانی‌ پارتی‌ بكەن

:: PM:07:28:28/09/2021 ‌
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ زومار رای‌ گه‌یاند، هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ سنووری زومار پشتگیری له‌ كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگریان لێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی‌ ئه‌یلوول، حه‌سه‌ن خه‌لۆ به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه‌" گوتی، له‌ سنووری زومار جگه‌ له‌ كورده‌كان هۆزه‌كانی عه‌ره‌بیش پشتگیری له‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگری ده‌كات له‌ بانگه‌شه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بانگێشتی شێخه‌كانیان كردبوو كه‌ نابێت بچنه‌ باره‌گای پارتی‌ و پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ نابێت پشتگیری له‌ كاندیدانی ئه‌و حزبه‌ بكه‌ن، به‌ڵام شێخه‌كان ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ن پارتی سه‌ركه‌وتوو بێت. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كه‌ركووك و مووسڵ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رباری‌ رێگری‌ حه‌شد و گرووپه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ پارتی‌، به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ به‌ ئاڵای‌ كوردستانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات.

هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم



وشە - سه‌رخێڵ هاشم