سه‌رچاوه‌كان ورده‌كاری ئه‌نجامدانی گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی نێوان شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له به‌غدا بڵاو كرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شاندی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری گفتوگۆكانیان كردووه و پرسی یه‌مه‌نیش یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، كه گه‌ڕی چواره‌می دانوستاندنی نێوان ئێران و سعوودیه ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر له به‌غدا به به‌شداری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه چووه، شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن جێگری ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه سه‌عید ئیروانی سه‌ركردایه‌تیی كراوه، شاندی سعوودیه‌یش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وڵاته‌كه خالید ئه‌لحه‌میدان سه‌ركردایه‌تی كراوه و هه‌ردوو به‌رپرسه باڵاكه‌ی تاران و ڕیازیش ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و دیپلۆماتكار یاوه‌رییان كردوون و له به‌غدا ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه.
هه‌ردوو لا ئومێدیان به سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستاندنه‌كان درێژكراوه‌ی سێ گه‌ڕی پێشوو بووه و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش تاڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه نزیكبوون، به‌ڵام متمانه‌ی زیاتر به یه‌كتره‌وه تاوتوێی دۆسیه‌كان كراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه شاندی سعوودیه به گشتی پێداگری له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی یه‌مه‌ن كردووه و داوای له لایه‌نی ئێرانی كردووه كه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له یه‌مه‌ن بوه‌ستێنن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هێرش نه‌كرێته سه‌ر سعوودیه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، كه نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی ئێرانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سووربووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ڕیاز و حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، ئه‌وانیش له‌و نێوه‌نده‌دا ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه، تا گفتوگۆ له نێوان سعوودیه و حووسییه‌كان ڕێك بخه‌ن، تا ئه‌مه ببێت به ده‌روازه‌یه‌كی تری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریكردنی یه‌كتر و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كان و زیادكردنی ئاست و كه‌شی متمانه‌كردنه‌وه به یه‌كتر.
ڕیاز به‌رده‌وامبوونی سووربوونی خۆی له‌سه‌ر هه‌وڵدانی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه دووپات ده‌كاته‌وه و تا ئێسته‌یش تاران جیا له هاریكاریكردن له‌و ڕووه‌وه نایه‌وێ ددان به‌وه‌دا بنێت، كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ فه‌رمان و بڕیاری حووسییه‌كان به‌ده‌ست تارانه‌وه‌یه، بۆیه بابه‌ته‌كه بۆ گفتوگۆ و دایه‌لۆگ له نێوان سعوودیه و حووسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌یه‌وێ خۆیشی ته‌نیا وه‌ك نێوه‌ندگیر له نێوان هه‌ردوولا پێشان بدات.
له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵ گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه له به‌غدا ده‌ستی پێكردووه و 18ی ئه‌م مانگه گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆكانیش ئه‌نجام درا، هاتنی هه‌ریه‌ك له ڕیاز و تاران بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندن له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و تا ئێسته‌یش گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان هه‌یه و تووشی هه‌ره‌س و شكست نه‌بوون، كه ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ سه‌ركه‌وتوویی دیپلۆماسیه‌ت و پێگه و هه‌ژموونی نوێی عێراق له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن یه‌كێكه له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕیاز و تارانیش ده‌یه‌وێ گفتوگۆ له نێوان ڕیاز و حووسییه‌كان دروست بكات و نایه‌وێ خۆی وه‌ك بڕیارده‌ری حووسییه‌كان پێشان بدات و به‌ڵێنی نه‌هێشتنی هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه بدات
ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه بریتییه له‌وه‌ی، گه‌ڕی چواره‌می دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رده‌می حوكمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ركۆماری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، كه سه‌ر به باڵی توندڕۆكانه، پێشتر گومانی ئه‌وه ده‌كرا، ڕه‌ئیسی دانوستاندنه‌كان شكست پێ بهێنێت و گفتوگۆكان نه‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن، به‌ڵام وا دیاره گفتوگۆكان درێژه ده‌كێشن و به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له نێوان هه‌ردوولا هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كان و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و دووباره هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات، به تایبه‌ت قسه‌كانی شازاد محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له گوتاره‌كه‌ی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كاتێك هیوای خواست كه دانوستاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتوو بن و ئه‌مه بنه‌مایه‌كی تازه و به‌هێز بێت، بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ردوولا، ئه‌م قسانه‌ی بن سه‌لمان پێشهاتێكی نوێ بوو و یه‌كه‌مجاره كه‌سی دووه‌می سعوودیه به فه‌رمی قسه له‌سه‌ر گفتوگۆكانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكات و پێشتر ته‌نیا به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكرێ، بۆ میدیاكان قسه‌یان كردووه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر گفتوگۆكان خستووه‌ته‌ڕوو.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سه‌عید خه‌تیب زاده گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، پێشوازی له قسه‌كانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران و سعوودیه هه‌نگاوی باشیان ناوه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هاوبه‌ش گفتوگۆی چڕیان كردووه و گفتوگۆكایشی به باش ناوبرد.