له یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ناو پۆرتوگال بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، میلانیش له یاریگه‌ی خۆیدا دۆڕا.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا و له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 5-1 گۆڵ له یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالیی برده‌وه.
لیڤه‌رپوول ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح 2 گۆڵ، فێرمینیۆ 2 گۆڵ و سادیۆ مانێ تۆماركران، تاكه گۆڵی پۆرتۆ، هێرشبه‌ری ئێرانی مه‌هدی تاریمی تۆماری كرد.
هه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له یارییه‌كی تردا، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید دۆڕا.
هه‌رچه‌نده میلان سه‌ره‌تا به گۆڵی رافائیل لیاو له خوله‌كی 20 پێشكه‌وت، به‌ڵام له خوله‌كی 29 كیسێ له میلان به كارتی سوور ده‌ركرا، ئه‌مه‌ش وای كرد هاوسه‌نگیی یارییه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بێت، كه توانیان له خوله‌كه‌كانی 84 و 90 دوو گۆڵ تۆماربكه‌ن.
گۆڵی یه‌كه‌می ئاتلێتی ئانتوان گریزمان تۆماری كرد، گۆڵی دووه‌میش سوارێز به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
ئه‌نجامی ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه بوون:
پۆرتۆ 1-5 لیڤه‌رپوول
میلان 1-2 ئاتلێتیكۆ مه‌درید
ئه‌یاكس ئه‌مستردام 2-0 بێشكتاش
ریال مه‌درید 1-2 شیریف تیراسپۆل
شاختار دۆنێتسك 0-0 ئینته‌رمیلان
بۆروسیا دۆرتموند 1-0 سپۆرتینگ لیشبۆنا
لایپزیگ 1-2 كلوب بروج
پاریس سانجێرمان 2-0 مانچێسته‌ر سیتی.