له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا ژماره‌یه‌كی زۆری پۆسته‌ری پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی كێبلی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان هه‌ڵواسراوه، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌ننه ماڵی ئه‌بو عه‌ماڕ كه سه‌ربازێكی خانه‌نشینكراوه و ته‌مه‌نی 56 ساڵه، كه ڕۆژانه 14 سه‌عات بێ كاره‌بایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاتێكه كه بڕێكی زۆر و زه‌به‌لاحی وزه‌ی جیهانی تێدا كۆبووه‌ته‌وه.
ئاژانسی
ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس نووسیویه‌تی، ئه‌بو عه‌ماڕ عه‌قل و هزری هه‌رگیز له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نییه، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی چۆن به‌شی خۆراك و ده‌رمانی خۆی بكات و پاره‌ی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ی ئه‌هلیشی پێ بدات.
له عێراق كاره‌با بووه‌ته سیمبۆلێكی گه‌وره و به‌هێزی گه‌نده‌ڵی له عێراق، به‌رده‌وام به ڕووی سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه حوكمی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، ئیتر حزبه‌كان ده‌كه‌ونه كێبه‌ركێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆست و دامه‌زراندنی كادر و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه كه‌سانی دڵسۆز و پاك نه‌گه‌ن به پۆسته گرنگ و خزمه‌تگوزارییه‌كان، وه‌زاره‌تی كاره‌بایش وه‌ك یه‌كێك له سێكته‌ره گرنگه‌كان، هه‌میشه بووه‌ته قوربانی ده‌سته‌واره و مامه‌ڵه‌ی حزبه‌كان، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دزینی ملیاران دۆلار هه‌میشه گرێبه‌ستی تارمایی و نه‌بوو ئه‌نجام ده‌درێ، بۆ باشكردنی دۆخی كاره‌بای عێراق كه‌چی له واقیع هیچ شتێك بوونی نییه و هه‌میشه كاره‌با ڕووی له خراپییه و ئه‌وه‌یشی كه هه‌یه له ئێران هاورده ده‌كرێت و به هاووڵاتییان ده‌درێت.
نووسینگه‌ی ئابووری ڕه‌وتی سه‌در له مانگی حوزه‌یران پێوه‌ندی به سه‌رمایه‌دارێك كردووه تا پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌بای پێ بده‌ن و 15%ی قازانجه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وتی سه‌در بێت
چه‌ند به‌رپرسێكی عێراق بۆ ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌یان به‌رپرسی باڵای حزبی و به‌رپرسانی پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ن، كه پێشتر گرێبه‌ستی ژێر به ژێریان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه و ته‌نده‌ری گه‌وره‌یان پێداون، ئێسته‌یش بڕی 10%ی قازانجی ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ ئه‌و به‌رپرس و حزبانه ده‌بێت، كه پێشتر پۆستی گرنگیان له وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌بووه.
ئه‌حمه‌د مو‌سا گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌وباره‌وه گوتی، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و حزبی له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بوونی هه‌یه، ئه‌مه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به وه‌زاره‌تی كاره‌باوه، بگره كێشه‌كه گشتییه و هه‌موو شوێنه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه زانیاری وردی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، له حوزه‌یران /یۆنیۆی ئه‌مساڵ سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ی عێراق پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئابووری ڕه‌وتی سه‌در بۆ كراوه و پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با قسه بكات، كه ناوی به‌رپرسه‌كانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ملیۆنان دۆلاری پێ بدرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه دا مه‌رجی ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌داره سه‌پێنراوه، كه بڕی 15%ی قازانجی پرۆژه‌كه بۆ ڕه‌وتی سه‌در ته‌رخان بكات.
سه‌رمایه‌داره عێراقییه‌كه كه ناوی عه‌باس ئه‌لكوفی بووه پێی ڕاگه‌یه‌نراوه كه ڕه‌وتی سه‌در به بێده‌سه‌ڵات نه‌زانێت، ئه‌گه‌ر میلیشیاكان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه‌یش ئابووری و هێزی پاره‌مان له‌به‌ر ده‌سته. وه‌ك سه‌رمایه‌داره‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وانه هیچ هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ناكه‌ن، ئه‌وه‌یشیان پێ ڕاگه‌یاندم، كه ئه‌گه‌ر كاره‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌م، ئه‌وا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌ده‌ن.
دواجار ئه‌و سه‌رمایه‌داره به ده‌سته‌واره‌كه ڕازی بووه و به‌ڵێنده‌رێكی گرتووه تا پرۆژه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكات و داهاتی پرۆژه‌كه‌یش بۆ خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پشكی ڕه‌وتی سه‌دری لێ داوه.
به‌رپرسانی پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه تا ته‌مه‌نیان ماوه بڕی 10%ی قازانجی پرۆژه‌كان وه‌رده‌گرن
له حكوومه‌تی كازمی پۆستی وه‌زاره‌تی كاره‌با به ڕه‌وتی سه‌در درا و ماجید حه‌نتووش له‌سه‌ر لیستی سه‌در پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌هۆی شكست و هه‌ره‌سی كه‌رتی كاره‌بایش له ژێر فشاری هاووڵاتییان دواجار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ئه‌مه حاڵی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه له دوای 2003ه‌وه، زۆربه‌ی حزبه ئابوورییه‌كانیش له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كان هه‌میشه داوای وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ن، چونكه بودجه‌یه‌كی زۆر زه‌به‌لاحی هه‌یه و بواری گه‌نده‌ڵی تێدا زۆره، گرێبه‌ستی ملیاران دۆلاری لێ ئه‌نجام ده‌درێت، كه ئه‌مانه‌یش بوونه‌ته هۆكارێك كه بڕێكی خه‌یاڵی پاره ده‌ست حزبه‌كان بكه‌وێ و ئیمپراتۆریه‌تێكی ئابووری بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكان له 2005ه‌وه تا ئێسته بڕی 81 ملیار دۆلار له كه‌رتی كاره‌بای عێراق خه‌رجكراوه، به‌ڵام هیچ باشبوونێك له ڕه‌وشی كاره‌با بوونی نییه، به‌ڵكو دۆخه‌كه هیچ جیاوازییه‌كی به به‌راورد به ساڵی 2005 نییه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاره زه‌به‌لاح و خه‌یاڵییه له‌و وه‌زاره‌ته به‌هه‌ده‌ردراوه و چووه‌ته گیرفانی گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه، بۆیه هیچ باشبوونێك له دۆخی كاره‌با نه‌هاتووه‌ته دی و نایه‌ته دی.