گه‌نجێكی میسری كه هاوكات یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كانی وڵاته‌كه‌یه، شوقه‌كه‌ی خۆی كه ده‌كه‌وێته قاهیره‌ی پایه‌ته‌خت، به‌هۆی خۆشه‌ویستیی بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆمیدیی عه‌ره‌بی "عادل ئیمام"، ده‌یكاته مۆزه‌خانه و هه‌رچی پێوه‌ندیی به‌و هونه‌رمه‌نده هه‌بێت، له‌وێ كۆی كردوونه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه كه ناوی ئه‌حمه‌د جه‌ماله، له‌ناو قاهیره‌دا شوقه‌یه‌كی هه‌یه و تایبه‌تی كردووه به وێنه و فیلم و شانۆگه‌رییه‌كان و ئه‌و دیمانانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام ساز كراون و له‌وێ كۆی كردوونه‌ته‌وه، ناوی شوقه‌كه‌ی ناوه "مۆزه‌خانه‌ی عادل ئیمام".
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، شوقه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جه‌ماله كه له سێ ژوور و هۆڵێك پێكهاتووه، تێیدا هه‌زاران وێنه و پۆسته‌ر و راپۆرت و دیمانه‌ی جۆراوجۆری كۆن و نوێی پێشان دراون، جیاله‌وه‌ی سه‌رجه‌م فیلم و شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌وێ ده‌بینرێن.
ئه‌حمه‌د جه‌مال گوتوویه‌تی، من زۆر منداڵ بووم كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ده‌چووینه سینه‌ما بۆ بینینی فیلمه‌كانی ئیمام، له‌وكاته‌وه تا ئێسته یه‌ك له ئاشقه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م، له هه‌ر كوێ شتێك پێوه‌ندیی به ئیمامه‌وه هه‌بێ، بۆی ده‌چم و هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی ده‌ده‌م.
ئه‌وه‌شی گوت كه زۆر شتی تایبه‌تی و نهێنیی ئیمام هه‌ن به‌لای خه‌ڵكی تره‌وه ئاشكرا نین، بۆ نموونه یه‌كه‌م مووچه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر وه‌ریگرتووه، هاوكات ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی كه ناوی له پێشبڕكێی شانۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له 1962دا راگه‌یه‌نرا. هاوكات كاتی خۆی هونه‌رمه‌ندی ناودار مه‌دیحه حه‌مدیی وه‌ك هاوسه‌ر خواستبوو.
هه‌روه‌ها زانیاریی ئه‌وه‌یشی له‌لایه كه زۆرن له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ڕێی ئیمامه‌وه هاتوونه‌ته ناو دنیای سینه‌ما، نموونه‌یان وه‌ك یوسرا، ئه‌سعاد یونس. زۆر له گه‌نجه‌كانی ئێسته‌یش وه‌ك محه‌مه‌د هونێدی و عه‌لا ولیه‌دین و زۆری تر كه ئێسته له دنیای سینه‌مادا ئه‌ستێره‌ن.
عادل ئیمام كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری بواری كۆمیدیای شانۆ و سینه‌مای عه‌ره‌بییه، له ساڵی 1940 له شاری مه‌نسووره له میسر له دایك بووه، له دنیای شانۆ و سینه‌مای عه‌ره‌بی، به ناودارترین هونه‌رمه‌ند ناو ده‌برێت، زیاتر له 100 فیلمی سینه‌مایی و شانۆگه‌ریی هه‌یه و ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بیی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی له كاره هونه‌رییه‌كانیدا به ره‌خنه‌گرێكی رژد ناو ده‌برێت و له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بدا، زۆرترین هه‌واداری هه‌یه.