ئاماری تەواوی كۆرۆنا لە دنیادا بڵاو كرایەوە

:: AM:11:08:20/10/2021 ‌
ئەمڕۆ زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئەمەریكایی ئاماری تەواوی تووشبوون و مردنی كۆرۆنای بڵاو كردەوە.

 پێگەی "ئەهرام" كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "ئەلئەهرام"ی میسرییە، ئەمڕۆ چوارشەم 20ی تشرینی یەكەم هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكە، تا ئەمڕۆ 241 ملیۆن و 553 هەزار و 899 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەپێی ئەوەی پێگە میسرییەكە بڵاوی كردووەتەوە، تەواوی ئەوانەی تا ئێستە بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 912 هەزار و 909 كەس.

پێگەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمەریكا لە سەرووی ئەو وڵاتانەوە دێ كە زۆرترین تووشبووی بەو پەتایە هەیە، ئەویش دەگاتە 45 ملیۆن و 100 هەزار كەس، هیندستانیش دووەم وڵات لە تووشبوون دێ كە لەوێش ژمارەكە گەیشتووەتە 35 ملیۆن كەس. لە دوای ئەوانیش بەرازیل دێ كە تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 600 هەزار كەس.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د