پسپۆرێكی تەندروستی: ڤایرۆسی داهاتوو مەترسیدارتر دەبێت

:: PM:01:28:06/12/2021 ‌
لەوەتەی لە 2019وە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دنیادا بڵاو بووەتەوە و تا ئێستە زیاتر لە پێنج مرۆڤی لە تەواوی دنیادا لەناو بردووە، تا ئێستەیش شەڕكردن لەگەڵ ڤایرۆسەكە بەردەوامە. ئەندامێكی تیمی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ئەسترازینیكا رای گەیاندووە، چاوەڕێ دەكرێ ڤایرۆسی داهاتوو، زۆر مەترسیدارتر بێت وەك لەوەی ئێستە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم شەشی كانوونی یەكەم لەسەر زاری پرۆفیسۆر سارە جێلبەرت بڵاوی كردووەتەوە كە ئەندامێكی تیمی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ئەسترازینیكایە، چاوەڕێ ناكرێ ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئاسان لەناو بچێت، بۆیە خۆپارێزی زۆر گرنگە، هاوكات چاوەڕێ دەكرێ ڤایرۆسی داهاتوو كە تووشمان دەبێت، زۆر مەترسیدارتر بێت وەك لەم ڤایرۆسەی ئێستە.

پرۆفیسۆر سارە ئەوەشی گوتووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توانایدایە بە چەندان شێوە خۆی بگۆڕێ، وەك ئەوەی ئێستە "ئۆمیكرۆن" بە فراوانی بلاو بووەتەوە و تا ئێستە گەیشتووەتە 40 وڵاتی دنیا، بۆیە پەتاكە بەیەكجاری لەناو ناچێت.

ئاماژەی دا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تا ئێستە 265 ملیۆن كەس لە دنیادا تووشی بوون، دۆخەكە باش نییە، بۆیە چاوەڕێی جۆرێكی تری ڤایرۆسەكە دەكرێت كە زۆر لەمەی ئێستە مەترسیدارترە و رەنگە خەڵكێكی زۆر بەهۆیەوە گیان لە دەست بدەن.

دواتریش دووپاتی كردەوە، ڤایرۆسی "ئۆمیكرۆن" دوا ڤایرۆس نییە كە كۆرۆنا خۆی بگۆڕێت، بەڵكو لە گۆڕانێكی تری بەردەوام دەبێت، لە داهاتوودا ڤایرۆسەكە زیاتر هەڕەشە لە گیانی مرۆڤ دەكات، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا زۆر گرنگە، لەگەڵیدا خۆپارێزی بەردەوام بێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د