یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و تیپه‌كانی قۆناغی 16 ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه یارییه‌كان زۆر گرنگن و هه‌ستیارن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ی كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاوازدا، له كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م هه‌شت یاریی دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له سێ كۆمه‌ڵه‌دا بلیتی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16 یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا ته‌نیا لیڤه‌رپوول گه‌یشتووه‌ته قۆناغی دواتر، سێ تیپی تری گه‌وره ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یه‌ك بلیت ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی به یه‌كه‌م و دووه‌م گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی 16، ئه‌مڕۆ لایپزیگ و كلوب بروج بۆ گه‌یشتن به یۆرۆپالیگ ده‌جه‌نگن.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به 5 بردنه‌وه و 15 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام ململانێی به‌هێز له نێوانی یانه‌كانی "پۆرتۆ، میلان، ئاتلێتیكۆ مه‌درید" ده‌بێت، كه یه‌كێكیان پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر ده‌كات و یه‌كێكی تر ده‌چێته یۆرۆپالیگ و ئه‌وی دواتریش ده‌چێته ماڵه‌وه.
پۆرتۆی پۆرتوگالی 5 خاڵی هه‌یه، میلانی ئیتالی و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌ریه‌كه‌ی 4 خاڵیان هه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م:
یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وتووه و 5 یاریی رابردووی بردووه‌ته‌وه، سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالییش پله‌ی دووه‌می داگیر كرد، هه‌روه‌ها بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی بۆ یۆرۆپالیگ سه‌ركه‌وتووه، یانه‌ی بێشكتاشی توركیاش هه‌ر 5 یاریی رابردووی دۆڕاندووه و خراپترین تیپی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانه و ده‌ركراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م:
ریال مه‌درید 12 خاڵ و ئینته‌رمیلان 10 خاڵیان هه‌یه، ئه‌مڕۆش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه، به‌ڵام هه‌ردووكیان گه‌یشتنیان به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردووه.
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی بۆ یۆرۆپالیگ سه‌ركه‌وتووه و پله‌ی سێیه‌می گرتووه، یانه‌ی شاختاری ئۆكڕاینیش ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه و بلیتی ماڵه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
پاریس سانجێرمان – كلوب بروج 20:45
لایپزیگ – مانچێسته‌ر سیتی 20:45
میلان – لیڤه‌رپوول 23:00
پۆرتۆ – ئاتلێتیكۆ مه‌درید 23:00
ئه‌یاكس ئه‌مستردام – لیشبۆنا 23:00
بۆروسیا دۆرتموند – بێشكتاش 23:00
ریال مه‌درید - ئینته‌رمیلان 23:00
شاختار دۆنیستك – شیریف تیراسپۆل 23:00.