یەك پژمین 100 كەس تووشی ئۆمیكرۆن دەكات

:: AM:09:50:13/01/2022 ‌
پسپۆرێكی رووسیی بواری بەرگریی جەستە رای گەیاندووە، تا ئێستە هیچ جۆرێكی كۆرۆنا لەڕووی گواستنەوەی پەتاكە بۆ كەسانی بەرانبەر، لە ئاستی ئۆمیكرۆن نییە، چونكە بە یەكجار پژمین، 100 كەس تووشی ئۆمیكرۆن دەبن.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، ڤلادیمێر بۆلیبۆك كە پسپۆرێكی تەندروستیی بواری بەرگریی جەستەیە، رای گەیاندووە كە تا ئێستە هیچ جۆرێكی كۆرۆنا لەڕووی گواستنەوەی پەتاكە بۆ كەسانی بەرانبەر، لە ئاستی ئۆمیكرۆندا نییە، چونكە بە یەكجار پژمین، 100 كەس تووشی ئۆمیكرۆن دەبن.

ئەو پسپۆرە بۆ میدیاكانی مۆسكۆ قسەی كردووە و گوتوویەتی، لەڕووی گواستنەوەی پەتاكە لەناو خەڵكدا، هیچ جۆرێكی كۆرۆنا ناگاتە ئۆمیكرۆن كە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە رێنوێنییە تەندروستییەكان زۆر زیاتر جێبەجێ بكرێن و لە تێكەڵاوی دوور بكەونەوە.

ئاماژەی داوە كە ئۆمیكرۆن لەڕێی هەواوە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە بەتایبەتی لە شوێنە جەنجاڵەكان، چونكە هەر یەكجار كۆكین یان پژمین، زیاتر لە 100 كەس تووشی ئۆمیكرۆن دەكات.

دواتریش ئەو پسپۆرە گوتوویەتی كە كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن، زیاتر لەسەر منداڵان دەردەكەوێت، بەپێی ئامارەكانیش زۆرترین ئەوانەی تووشی ئۆمیكرۆن بوون، لە منداڵانن.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د