پۆلیسی هه‌ولێر، گرتنی تۆمه‌تبارێكی سووریا‌ن راگه‌یاند كه بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز سووریا‌ن به ناوی (ن.ا.ر)به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه تۆمه‌تباری ئاماژه‌پێكراو، كه له كاتی گرتنیدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (كریستاڵ) و (حشیش)و ته‌رازوی فرۆشتن و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا گیرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا.