له دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق گرژی و توندوتیژییه‌كان له‌و وڵاته به ته‌واوی ڕوویان له زیادبوون كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروست كردووه، كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته سه‌ره‌نجام په‌لبكێشێ بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هێزه‌كانی سیاسی شیعه، ئه‌م كاره‌یش به مه‌ترسیدارترین پێشهات داده‌نرێ كه له دوای 2003ه‌وه به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق گرتووه، ئه‌گه‌رچی جاران شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه و توندوتیژی به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كرانه ئامانج، به‌ڵام ئێسته ئه‌و توندوتیژیانه بۆ به ئامانجگرتنی باره‌گه‌ی حزبه‌كان و نووسینگه‌ی به‌رپرسان گۆڕاون، ئه‌مه‌یش به دوور نازانرێ كه دواجار كاردانه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكان هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و وڵات ڕابكێشنه نێو جه‌نگێكی ناوخۆیی خوێناوی.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند هێرشێك له به‌غدا كرایه سه‌ر باره‌گه‌ی حزبه‌كانی سوننه و كورد، دواتر هێرشكرایه سه‌ر دوو بانك كه خاوه‌ندارییان بۆ سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. جیا له‌وه‌یش له پارێزگه‌ی موسه‌ننا هێرشكرایه سه‌ر پیاوێكی ئاینی شیعه و ئنجا له میسان ئه‌ندامێكی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی شیعه كه نزیكن له سه‌دره‌وه كرایه ئامانج و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
سه‌ره‌ڕای فره‌جۆری و فره‌ئامانجی ئه‌و هێرشانه، به‌ڵام دواجار ده‌توانرێ سه‌رجه‌میان له یه‌ك ڕوانگه‌وه پێناسه بكرێن و لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌ویش هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و به‌ره‌ی دۆڕاوه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا، بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی سه‌ربازی و چه‌كداری ترسناك به هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پێكهاته‌ی شیعه و سوننه و كورد، تا له‌وه دڵنیایان بكه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شداری له حكوومه‌ت نه‌كه‌ن و سه‌در سوور بێ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، ئه‌وا ئه‌وان دۆخی وڵات ده‌شێوێنن و به به‌رده‌وامی باره‌گه و نووسینگه و به‌رپرسه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج، واته له ئه‌گه‌ری سووربوونی سه‌در و په‌شیمان نه‌بوونه‌وه له پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌وافق و سازانی نیشتمانی، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه میلیشیاكان وڵات ده‌كه‌ن به گۆمی خوێن و هه‌رگیز ڕێ ناده‌ن حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له دۆخێكی ئاسایی وڵات به‌ڕێوه ببات.
گرفتی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی هه‌ر وڵات كه پرۆسه‌ی دیموكراسی تێدا جێگیر ده‌كرێ، بریتییه له بوونی هێزی چه‌كدار و میلیشیا
گرفتی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی هه‌ر وڵات كه پرۆسه‌ی دیموكراسی تێدا جێگیر ده‌كرێ، بریتییه له بوونی هێزی چه‌كدار و میلیشیا و دابه‌شبوونی سوپا به‌سه‌ر حزبه‌كان، ئه‌مه‌یش هه‌رچه‌نده له دوای 2003 و تا بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته به ته‌واوی بوونی نه‌هێڵرا، به‌ڵام هاتنی داعش و گرتنی سێیه‌كی خاكی عێراق و ده‌ركردنی فتواكه‌ی سیستانی بۆ جیهادكردن، بووه هۆی دروستبوونی گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئێسته به‌شی هه‌ره زۆریان پێوه‌ستن به ئێران و حزبه‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه، واته ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو دۆڕاوه و ئاماده‌یش نییه قبووڵی دۆڕانه‌كه‌ی بكات و ببێت به ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاسته‌قینه، ئه‌مه‌یش ته‌رازوووی پرۆسه‌ی دیموكراسی به ته‌واوی لاسه‌نگ كردووه، چونكه تا هه‌مووان به‌شدار بن له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و هێزی چه‌كداری سه‌ر به حزب بوونی هه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ سیسته‌می ئه‌و وڵاته به دیموكراسییه‌كی ڕاسته‌قینه ناوی ببرێت.
مه‌ترسی دۆخی عێراق له‌وه‌یش گه‌وره‌تره كه هێزی چه‌كداری سه‌ر به حزب بوونی هه‌بێت، بگره به‌شێكی زۆری میلیشیاكان سه‌ر به ئێرانن كه وڵاتێكی تره، ئه‌مه‌یش له نێو سیسته‌می هه‌ر وڵاتێك جۆرێك له ناپاكی به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌ت، كاتێك هێزێك به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی گوێڕایه‌ڵی وڵاتێكی تر له دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكات.
فه‌نار حه‌داد پسپۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی كۆپنهاگن و شاره‌زا له سیاسه‌ت و پێكهاته‌ی مه‌زه‌وی له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ململانێی لایه‌نه‌كانی شیعه شتێكی نوێ نییه و له دوای پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق بوونی هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كات نه‌گه‌یشتووه به دۆخێكی ترسناك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته بوونی هه‌یه، چونكه هه‌میشه دواجار ناكۆكییه‌كان وه‌لانراون و هه‌مووان به‌شداربوون له حكوومه‌ت، به‌ڵام تا ئێسته سه‌در سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درێژه به‌و ستراتیجه نادات و به ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت.
كه‌شی دانوستاندنكردن و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و سازانیش به ته‌واوی ژه‌هراوی بووه
ده‌یڤد لابوده توێژه‌ر له نووسینگه‌ی مه‌یدانی عێراق و سووریا له دامه‌زراوه‌ی
كۆنراد ئادنه‌وه‌ر گوتی، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژی و هێرشانه‌وه كه‌شی دانوستاندنكردن و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و سازانیش به ته‌واوی ژه‌هراوی بووه، بۆیه كارێكی قورسه وه‌ك پێشوو لایه‌نه‌كانی شیعه یه‌كڕیز ببنه‌وه و له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕێك بكه‌ون.
له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانیش بۆ ئه‌و ئاریشه‌یه، شاره‌زاكان نایشارنه‌وه، كه ده‌ركردنی هه‌ر یاریكه‌رێكی سیاسی له نێو پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له عێراق كارێكه باجی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یه‌وێت، به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه وڵاته‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێ و ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سووتێت.