سەرچاوەیەکى تایبه‌ت لە پۆلیسی پارێزگاى کەرکووك ئاشكراى كرد، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كێكى شارى كه‌ركووك 200 ملیۆن دینارى عێراقى لە دوکانێک دزرا.
كه‌مێك پێش ئێسته سەرچاوەیەکى تایبه‌ت لە پۆلیسی پارێزگاى کەرکووک بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "لە گەڕەکی عەمەلە شەعبی باشووری شارەکە لەلایەن سێ چەکداری دەمامکدارەوە بڕی 200 ملیۆن دیناری عێراقی و ئۆتۆمبیلێک دۆزراوە لە دوکانێکی ئاڵوگۆڕى دراو."
سەرچاوەکە گوتی، "هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی بنکەی عەرەفەی کەرکووک دەستیان بە لێکۆڵینەوەى ورد له ڕووداوه‌كه کردووە و تاکو ئێسته‌یش چەکدارەکان نه‌گیراون".
كه‌ركووك له ڕووی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری، له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017، شێواوه و هێشتا دۆخی شاره‌كه ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه تادێت ڕووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و دزیكردن له كه‌ركووك ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
كه‌ركووك/ هەژار ڕەشید