له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، به پێچه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كانی تری بازرگانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، رێ به گواستنه‌وه‌ی هه‌موو كاڵایه‌ك نه‌ده‌درا، به‌ڵام به پێی رێككه‌وتنێكی نوێی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، ئه‌و به‌ربه‌سته هه‌ڵگیرا.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئاراسته‌ی بازرگانان و كۆمپانیاكان و خاوه‌نكار و هه‌نارده‌كاران و هاورده‌كارانی كردووه، هه‌موو ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌ل و جۆره خۆراكانه‌ی كه هی وڵاتانی بیانین و به‌شێوه‌ی ترانزێت له ئێرانه‌وه له ده‌روازه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كران، به هه‌مانشێوه له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیش رێ‌یان پێ ده‌درێت تا هاورده بكرێن.
هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی بازرگانان ده‌كه‌ن.
به‌پێی خاڵی 12ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و پارێزگاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڕیاره‌كه له‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران پێداگری له‌وه كردووه، له ده‌روازه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه له چوارچێوه‌ی رێنوێنییهكاندا، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی بازرگانان ده‌كه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێ به‌م بڕیاره، جووڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران زیاتر په‌ره بستێنێت، ده‌روازه‌كه‌ش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه پێشوازی له گواستنه‌وه‌ی زیاتری بازرگانی بكات.