نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه به ده‌رفه‌تێك بۆ دیاریكردنی سنووره نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی حوكمڕان، ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك چالاكی فه‌رهه‌نگی و سیاسی، هه‌ڵمه‌تێكیان به‌ڕێ خستووه و نیازیان هه‌یه سه‌ری ساڵی 2717ی كوردی به "نه‌ورۆزی جامانه‌كان" ناو بنێن.
جامانه له مێژووی كورددا هێمای یه‌كگرتوویی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی نایه‌كسانی و زۆردارییه، وه‌ك یه‌ك له رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئامانجیان له هه‌ڵبژاردنی جامانه زیندووكردنه‌وه‌ی مانا و په‌یامه‌كانیه‌تی بۆ یه‌كگرتن و بووژاندنه‌وه‌ی شوناس و به‌ها نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
د. حامید یووسفی نووسه‌ر و چالاكی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مساڵ بۆ رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز ده‌ستی پێ كردووه، سه‌رجه‌م پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی له‌خۆ گرتووه و هاوئاهه‌نگی زۆر به‌هێز له‌ناو چالاكانی شار و شارۆكه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به تێكڕای كوردانی رۆژهه‌ڵات له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا به جامانه‌وه یادی ئه‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌یییه بكه‌نه‌وه.
روونی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه به به‌هاكانی جامانه ئاشنا بكه‌ینه‌وه كه هاوكات هێمایه‌ك بووه بۆ خۆڕاگری له مێژووی رزگاریخوازی كورددا، له هه‌ندێك له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆمه‌ڵێك كتێبمان له توێی جامانه‌دا ئاماده كردووه و وه‌ك دیاری نه‌ورۆز ده‌یده‌ین به منداڵان و رواڵ "هه‌رزه‌كار".
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ پێشوازیكردن له نه‌ورۆز ده‌ستی پێ كردووه، زۆر به‌خێرایی له‌لایه‌ن حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه پێشوازیی لێ كرا و له په‌یام و راگه‌یاندنه‌كانیاندا بۆ هاتنی سه‌ری ساڵی كوردی، ئاماژه‌یان به ناوی نه‌ورۆزی جامانه‌كان دابوو یاخۆ له‌پاڵ لۆگۆی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا وێنه‌یه‌كی جامانه‌یان داناوه.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی كورد له رۆژهه‌ڵاتدا، ته‌نیا پیاوان جامانه‌یان به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی شۆڕش و دامه‌زراندنی حزبی مۆدێرن، ئه‌و هێمایه له‌لایه‌ن ژنانیشه‌وه وه‌ك هێمای خۆڕاگری و یه‌كسانی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر كه‌وته سه‌رشانی سه‌رجه‌م توێژه‌كان و به‌هایه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی پێ به‌خشرا.
د. یوونس به‌رمه‌كی چالاكی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ی موكریان، بۆ "وشه" ئاماژه ده‌دات، له مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستاندا، جامانه زۆر جار بووه‌ته هێما و سیمبولی جیاواز و له سه‌رده‌مانێكدا جامانه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ دوای كۆچكردنی، وه‌ك یادگارییه‌ك هه‌ڵده‌گیرا و زۆر جار دایك جامانه‌ی كوڕی جوانه‌مه‌رگی تا مردن هه‌ڵگرتووه و پاشان وه‌سیه‌تی كردووه جامانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بنێژن.
"له قۆناغی خه‌باتی چه‌كداریی كوردستان، جامانه بوو به هێمایه‌كی پێشمه‌رگانه چونكه زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كان یان له‌سه‌ریان ده‌ئاڵاند یان له ملیان ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جامانه به‌شێكه له جلوبه‌رگی كوردی، هێمای رێزلێنانه له گه‌وره‌ی ماڵ و خۆشه‌ویستیی نێوان دوو دڵداره و هاوكات هێمای رێزگرتنه له شۆڕشگێران". به‌رمه‌كی وای گوت.
سه‌ڵاح چه‌له‌بی هاووڵاتییه‌كی شاری بۆكانی سه‌ربه پارێزگای ورمێ بۆ "وشه" ده‌ڵێ، له دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نه‌ورۆزی جامانه، له بۆكان و زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات خه‌ڵكێكی زۆر جامانه‌یان كڕیوه و ئێسته زۆر به قورسی ده‌توانی له بازاڕ جامانه‌ت ده‌ست بكه‌وێت، نرخی جامانه‌یه‌ك له 30 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداردا، شه‌ش لایه‌نی رۆژهه‌ڵات بۆ هاوئاهه‌نگی و هاوكاریكردن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵات كۆ بوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌یان له راگه‌یاندنی په‌یامی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا هه‌بێت، له دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نه‌ورۆزی جامانه‌كان، به‌ده‌ر له هاووڵاتییانی ناوخۆی رۆژهه‌ڵات، ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه، وێنه‌ی خۆیان و خێزانه‌كانیان به جامانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و پشتیوانی‌یان له نه‌ورۆزی جامانه‌كان له رۆژهه‌ڵات دووپات كردووه‌ته‌وه.