بڕیاره له هه‌ولێر له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا "فه‌رهاد پیرباڵ" نووسه‌ری كورد كۆڕێكى ئه‌ده‌بى ساز بكات و قسه له‌سه‌ر ته‌كنیكى ڕۆمانى (منداڵباز)ى بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى ئادار، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی پێنجشه‌م 10ی ئادار، سه‌عات چوارى عه‌سر له كتێبخانه‌ی ئاشتی، كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ساز ده‌كه‌ین".
ڕوونى كرده‌وه، "كۆڕه‌كه‌ى "فه‌رهاد پیرباڵ" نووسه‌ری كورد به ناونیشانى (ته‌كنیكى ڕۆمانى منداڵبازى له‌ڕووى ده‌روونناسییه‌وه) ده‌بێت، هاوكات بڕیاره له هه‌مان كۆڕیشدا ئیمزا له‌سه‌ر كتێبه تازه‌كه‌ى بكات".
ئاماژه‌ى دا، "هاتن بۆ هه‌مووانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانمان ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن."
شایانى باسه كۆڕه‌كه‌ى فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر ڕۆمانى (منداڵباز)ى به‌هاوكارى ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی و خانه‌ى كولتوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فەرھاد پیرباڵ لە دایکبووی 20ی ئابی 1961ه لە ھەولێر، نووسەر و لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ و سینه‌ماكار و شێوه‌كار و هونه‌رمه‌ندى دیارى كورده، خەڵکی باشووری کوردستانە و ناسنامه‌ى فڕه‌نساى هه‌یه و ئێسته له كوردستان ده‌ژیه‌ت.