گیراوەیەكی سیحری بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش

:: PM:01:58:26/03/2017 ‌
زیاد بوونی كێش و قەڵەوی چەندان زیانی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنیت كە یەكێك لەو زیانە باوانەی كە هەیە ئەویش بیر و هزر ئاڵۆز دەكات و دەروون ناجێگیر دەكات، سەرەڕای ئەوەش دەبێتە هۆی ناڕێكی لە شێوازی دەرەوەی لەشدا، زۆر رێجیم هەن كە زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنن و دەبنە هۆی پووكانەوەی ئەندامەكانی لەش و وشكبوونەوەی گورچیلەكان. لە ژیانی رۆژانەماندا ئەو چالاكییە جەستەییانە لە بیر دەكەین كە گرنگن، هەروەها پێویستە بڕێكی زۆر ئاو بخۆینەوە چونكە ئاو یارمەتی سوتاندنی چەوری لەش دەدات وە چەندین گرفتی گەورەتر هەیە وەكو دووركەوتنەوە لە وەرزشكردن  ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی چەوری لەش و نەمانی چالاكی خانەكانی لەش و ئەندامەكان.

لێرەدا باشترین چارەسەر دەستنیشان كراوە كە كەمكردنەوەی كێشی لەش،  ئەم ڕێگەیە لەلایەن چەندان توێژینەوەی زانستییەوە سەلمێنراوە كە یارمەتی توانەی چەوری لەش و دابەزاندنی كێشی لەش دەدات. ئەویش بە بەكارهێنانی هەنگوین و لیمۆ، دارچین . كە بەشێوەیەكی ئاسان ئامادە دەكرێت .لیمۆ ، هەنگوین و ئاوی گەرم كرداری هەرسكردن زیاد دەكات و لە ڕێگەی ئاوەوە ژەهر دەكاتە دەرەوەی لەش و یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

لیمۆ برێكی زۆر ترشی سوود بەخشی تێدایە كە كرداری هەرس ئاسان دەكات و هەروەها یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات.
هەنگوین و ئاوی گەرم بە تێكەڵ كردنی هەنگوین و ئاوی گەرم شلەیەكی شیرین دروست دەبێت كە ئەم شلەیە تفتی لەش بەهێز دەكات  و كە یارمەتی توانەوەی چەوری زیاتر دەدات.

دارچین هەرسكردن زیاد دەكات ، ئەنسۆلین رێك دەخات ، كۆنتڕۆڵی تێكشكاندنی كاربۆهیدراتی لەش دەكات  و یارمەتی لەش دەدات لە مژینی پێكهاتە خۆراكییەكان.

پێكهاتەكان:
* یەك كەوچك لە دارچینی هاڕاوی نوێ‌.

* ئاوی نیو لیمۆ.

* یەك كەوچك هەنگوین.

*یەك پەرداخ ئاوی گەرم.

ئامادەكردن: دارچین لەگەڵ پەرداخە ئاوەكەدا تێكەڵ دەكەین و پاشان هەنگوین و شەربەتی لیمۆكەی بۆ زیاد دەكەین بەباشی تێكی دەدەین تا هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بەیەكتر دەبن.

پێویستە ئەو خواردنەوانەی كە بۆ دابەزاندنی كێش بەكار دەهێنرێت لە بەیانیاندا بخورێتەوە، بەمشێوەیە لە ماوەیەكی كەم دا بڕێكی زۆر كێش دادەبەزێنێت و كاریگەری زیاترە.  

سەرچاوە/ healthyfoodhouse



وشە - ئاوات ئازاد