نێزیكه‌ی 30 ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن كه كاری میدیایی ده‌كه‌ن و به هه‌موویان زیاتر له 300 ملیۆن دینار قه‌رزداری حكوومه‌تن، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ده‌زگایانه مۆڵه‌تیان نییه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پێوه‌ندیداریش 900 هه‌زار دینار مانگانه به كرێ ده‌دات.
"
ئیدریس غازی" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن له پارێزگای دهۆك، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه نێزیكه‌ی 30 ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن و به "وشه"ی گوت: به‌شی هه‌ره زۆری ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن له دهۆك سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كانن و ئه‌هلین و ته‌نیا دوو رادیۆ له دهۆك هه‌ن كه سه‌ر به حكوومه‌تن.
ئه‌وه‌شی گوت: به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئاماری ساڵانه، دانی مۆڵه‌ت به ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرابوو، له‌و ماوه‌یه‌دا له دهۆك داوای كردنه‌وه‌ی چه‌ند رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنێك پێشكه‌ش كراون، به‌ڵام زۆربه‌یان لۆكاڵین، ته‌نیا كه‌ناڵێكی ئاسمانیی تایبه‌ت به منداڵان له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ ده‌ستی به په‌خشی خۆی كردووه و چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی ترش ده‌یانه‌وێ نووسینگه و كه‌ناڵ و رادیۆی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌نه‌وه.
غازی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێسته ئه‌و ده‌زگه میدیایییانه، باج و رسووماتی خۆیان نه‌داوه و به‌مه‌ش زیاتر له 300 ملیۆن دینار قه‌رزداری حكوومه‌تن و به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تر قه‌رزه‌كانیان كه‌متره.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن له پارێزگای دهۆك رای گه‌یاند، ئه‌وان به نووسراو، وه‌زاره‌ت له نه‌دانی باج و رسووماتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگه‌دار كراوه و بێگومان وه‌زاره‌تیش رێكاری یاسایی خۆی ده‌بێت، گوتی: هوكاری سه‌ره‌كی نه‌دانی باج و رسوومات له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌نگژه‌ی دارایی، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه چه‌ند رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن په‌خشه‌كانیان راگیراون و به‌شێكیش په‌خشه‌كانیان كه‌م كراون و به ریكۆرد كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن له پارێزگای دهۆك تا ئێسته باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه و مانگانه 900 هه‌زار دینار به كرێ ده‌دات، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه كۆن و بچووكه و به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌راتییه له چه‌ند شوێنێكی تر دانراون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری