ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له یه‌ك كاتدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
له خولی ئیسپانیا ریال مه‌درید سێ گه‌ڕ له‌مه‌وبه‌ر بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه و به ئاسووده‌یی یاریی ده‌كات.
ئێسته ململانێیه‌كان له‌سه‌ر سێ پله‌كه‌ی تری پێشه‌وه‌یه، بۆ ئه‌و یانانه‌ی ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ به‌شداریی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بكه‌ن، له‌وه‌شدا بارسێلۆنا به‌شدارییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا، به هۆكاری ئه‌وه‌یه هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌موو تیپه‌كان هه‌بێت له ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه و هه‌روه‌ها یارینه‌كردن به ئه‌نجامه‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پله‌كانی كۆتایی ریزبه‌ندیش، كه چه‌ند یانه‌یه‌ك له پێناو مانه‌وه له خوله‌كه ده‌جه‌نگن و ركابه‌رییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ، كه سه‌رجه‌میان سه‌عات 20:30 به‌ڕێوه ده‌چن:
ئاتلێتیك بیلباو – ئۆساسۆنا
ریال مایۆركا – رایۆڤاییكانۆ
ڤیاڕیال – ریال سۆسیداد
ریال بێتیس – گرانادا
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – سێڤییا
خیتافی – بارسێلۆنا
لێڤانتی – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
قادێش – ریال مه‌درید
سێلتاڤیگۆ – ئێلچی.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو یه‌ك یاری له گه‌ڕی 37 كرا، تێیدا ئیسپانیۆل و ڤالێنسیا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.