هونه‌رمه‌ندێكی میسر له ناوچه‌ی سینای ئه‌و وڵاته، به تایه‌ی ئۆتۆمبێل كه خۆی له یه‌ك تۆن تایه ده‌دات، په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی گۆرێلایه‌كی دروست كردووه و ناوی ناوه "هاوڕێی ژینگه".
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، هه‌واڵی دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به تایه‌ی ئۆتۆمبێل دروست كراوه. هونه‌رمه‌نده‌كه ناوی ئیبراهیم سه‌ڵاحه و له شاری ده‌هبی ناوچه‌ی سینا ده‌ژی. ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی كه دروستی كردوون، به كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنراوی وه‌ك پلاستیك و ئاسن بوون و هێماكانی میسری كردووه‌ته په‌یكه‌ر. ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره به تایه‌ی ئۆتۆمبێل په‌یكه‌ر دروست بكات.
ئیبراهیم سه‌ڵاح بۆ پێگه‌كه گوتوویه‌تی، تایه‌ی ئۆتۆمبێل كه كۆن ده‌بێ یان ده‌دڕێت، فڕێ ده‌درێ، منیش زیاتر له یه‌ك تۆن تایه‌ی كۆنم كۆ كرده‌وه و ویستم په‌یكه‌رێكی ناوازه‌ی لێ دروست بكه‌م، به‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ توانیم په‌یكه‌ری "كینگ كۆنگ" دروست بكه‌م كه گۆرێلایه‌كی گه‌وره‌یه.
زیاتر گوتوویه‌تی، جارێ بڕیاری ئه‌وه‌م نه‌داوه ئه‌و په‌یكه‌ره له كوێ پێشان بده‌م، به‌ڵام وا ده‌زانم شوێنه‌كه‌ی گه‌شتیاری بێت تا گه‌شتیاران به ته‌ماشاكردنی چێژی لێ ببینن، ره‌نگه له‌سه‌ر چیای "ته‌ویڵات" له ناوچه‌كه‌ی خۆماندا دایبنێم، چونكه په‌یكه‌ره‌كه زۆر ناوازه‌یه و یه‌كه‌مین جاریشه به تایه‌ی ئۆتۆمبێل په‌یكه‌رێكی به‌و شێوه گه‌وره‌یه دروست بكرێت.
ئیبراهیم سه‌ڵاح ئه‌وه‌شی گوت، له كاتی كاركردن له‌و په‌یكه‌ره‌دا، رۆژنامه به‌لای كه‌مه‌وه نۆ سه‌عات كارم تێدا ده‌كرد، بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ئه‌وجا توانیم ته‌واوی بكه‌م، به‌رزیی په‌یكه‌ره‌كه‌یش پێنج مه‌تره و درێژییه‌كه‌یشی حه‌وت مه‌تره.