وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كاره‌بای 24 سه‌عاتی بۆ بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، كاره‌بای بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به كارتی پریپه‌یده‌وه ده‌كرێته 24 سه‌عاتی.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، تیمێكی هاوبه‌شی كاره‌بای هه‌ولێر و پێوه‌ری زیره‌ك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد و ئۆفیسێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌ناو بازاڕی له‌نگه كراوه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به سێكته‌ری كاره‌با ده‌دات و جگه له چاكسازی له تۆڕه‌كانی كاره‌با، هاوكات پێوه‌ری زیره‌كی له ته‌واوی كوردستان جێگیر كرد كه هۆكارێكه تا كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بگاته هاووڵاتییان.