سڵق به یه‌كێك له سوودمه‌ندترین ئه‌و خۆراكانه داده‌ندرێت كه سوودێكی زۆر به چاوی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی رێژەیەكی باشی لە مادەی خۆراكییە گرنگەكان تێدایە وەك ڤیتامینه‌كانی A - B - C.
مەنگەنیز، ریشاڵ، كالسیۆم، كۆپەر، ئاسن پۆتاسیۆم، ئەمانە لەگەڵ چەندین مادەی دژەئۆكسان بەهایەكی خۆراكی بەرزیان بە سڵق داوە، هه‌ر بۆیه سڵق بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی گرنگه و سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
خواردنی سڵق لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت لەمانە: شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان، شێرپەنجەی میزڵدان و پرۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست.
سڵق لەش لە مادە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە كە چەندین نەخۆشی پەیدا دەكەن، بۆ نموونە مادە كارۆتینۆیدەكان وەكو چاویلكەی هەتاوی نایەڵن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیان بە چاوەكان بگەیەنێت، هەروەها هاوێنەی A، چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی دەپارێزن. ته‌نانه‌ت كارۆتینیش لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین.