ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ گیزام كه‌ره‌جا چووه ناو زنجیره درامای "عه‌شقی شێتانه" كه بوراك ئۆزچه‌ڤیك و نه‌سلیهان ئه‌ته‌گوڵ رۆڵی سه‌ره‌كی تیادا ده‌گێڕن.
گیزامی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له دراماكه‌دا رۆڵی ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌بینێت به‌ناوی "مه‌رجان".
ئه‌مڕۆ كه‌ره‌جا پۆستێكی له لاپڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌یه‌كی خۆی و سه‌گه‌كه‌ی داناوه به ناوی كیكۆ و له ژێری نووسیویه‌تی "هه‌ناسه‌تان به بێ هۆ ماندوو مه‌كه‌ن، كیكۆ كاره‌كانی من ته‌واو ده‌كات". كه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه سه‌گه‌كه‌ی پۆلیسیه و به‌شداره له دراماكه‌دا.
سه‌رچاوه: gazetevatan