توێژه‌ران ئاشكرای ده‌كه‌ن، ژه‌هری یه‌كێك له جۆره‌كانی جاڵجاڵۆكه‌ی ئوسترالیا، كاریگه‌ریی به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر رێگریكردن له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك.
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، توێژه‌رانی زانكۆی كوینزلاد له ئوسترالیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، جاڵجاڵۆكه‌ی ئوسترالی كه ناوه زانستییه‌كه‌ی بریتییه له "hadronyche infensa" له رووی پزیشكییه‌وه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین و گرنگترین ژه‌هره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
گۆڤاری "ڤۆكاس"ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، ژه‌هری ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه كاریگه‌ریی گرنگی هه‌یه، بۆ به‌هێزكردنی خانه ده‌مارییه‌كان له مۆخی مرۆڤدا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رێگریكردن له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك.
توێژینه‌وه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، ژه‌هره‌كه ده‌بێته هۆی گه‌یشتنی ئۆكسجین به شێوه‌یه‌كی چالاكتر به مێشك، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه نه‌گه‌یشتن و كێشه له گه‌یشتنی ئۆكسجین به مێشك، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ جه‌ڵته.