به مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاداشته‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو له نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا بۆ راده‌ستكردنی دۆسێی جاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی، وه‌زیرانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، "ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید" وه‌زیرى ته‌نردوستى له‌گه‌ڵ مه‌حموود حاجى ساڵح وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه، هه‌ردوو بڕگه‌كانی ئه‌و یاداشته‌كه‌یان گفتوگۆ كرد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوولا ئیمزایان كردبوو تاكو رێنمایی ده‌ربكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌پێی یاسای ماف و ئمتیازات كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وزیندانیانی سیاسی، هه‌ردوولا هاورا بوون بۆ كاری هاوبه‌ش له‌م باره‌یه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ گرتنه به‌ری رێ‌و شوێنی گونجاوی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و به‌كارخستنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه.
به‌پێی یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، دۆسێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی كه پێشتر به‌پێی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌س وكاری شه‌هیدان كۆی چاسه‌ره‌ری ئه‌و توێژانه له ئه‌ستۆ بوو راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كرد.