وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى پێوه‌ندییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاشكراى ده‌كات، كۆمپانیاكانى ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زین، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن هاتووه، وه‌ك چه‌ندان جار رامان گه‌یاندووه كه كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زین، هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌كیان له‌ڕووی یاسایییه‌وه به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمه‌وه نییه، چونكه مۆڵه‌تی كاركردنیان له عێراقه و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی CMC عێراقه‌وه پێیان دراوه و هه‌ر ئه‌وانیش كرێی ساڵانه و باج و ڕسووماتیان لێ وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكراى ده‌كات، كۆدی عێراق 00964 كه كۆدی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ته به مۆبایل، له‌لای ئه‌م دهزگهیهوه به‌و كۆمپانیایانه دراوه و سه‌رتاسه‌رییه، هیچ زیادكردنێك یان كهمكردنێكی نرخ و خزمه‌تگوزاری نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یان پێوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمه‌وه نییه.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كۆتادا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رچی هیچ پابه‌ندبوونێكی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمى كوردستان نییه، به‌ڵام داواكارین ئه‌و كۆمپانیایانه بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان له‌به‌رچاو بگرن و پێشبڕكێی خزمه‌تگوزاری له‌پێناو هاووڵاتییان زیاتر بكه‌ن و كێبه‌ركێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانیان ڕابگه‌یه‌نن .
له‌كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى یه‌كه‌كانى پێوه‌ندیكردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى بوارى پێوه‌ندیكردن، ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆرى هاووڵاتییان دروست بوو كه هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كانیش بریتى بوو له زیادكردنى باج له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق.