دوێنێ چوارشه‌م رێكه‌وتی 29ی ئادار/ مارس، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گۆرانیبێژی كۆچكردووی به‌ریتانی جۆرج مایكڵ رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نێژرا، ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕینی سێ مانگ به‌سه‌ر مردنیدا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له گۆڕستانی هایجیت له باكوری شاری له‌نده‌ن نێژراوه، هاوكات دایكی جۆرج مایكڵیش له رێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌یدا ئاماده بووه.
جۆرج مایكڵ، له ساڵی 1963 له له‌نده‌ن له دایك بووه، ناوی راسته‌قینه‌ی جۆرجیۆس كریاكۆس پانایاتۆیه، باوكی به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی قوبرسی یۆنانییه و دایكی ئینگلیزه، به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گۆرانبیێژه‌كانی به‌ریتانیا هه‌ژمار ده‌كرێت، تا مردنی 115 ملیۆن كۆپیی ئه‌لبوومه‌كانی له وڵاتانی جیاجیای دنیا فرۆشرا بوون.
به‌ناوبانگترین گۆرانییه‌كانی بریتین له "Wick Mee Pevor Yo Jo Jo"، "Last Christmas"، Cyril Wesber" و "Feith" له رێكه‌وتی 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2016 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.