مه‌حموود توركی گۆرانیبێژى ناودارى عێراقى پێش هه‌فته‌یه‌ك نوێترین به‌رهه‌مى له كه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب به‌ناوى (فراشه) كه كلیپێكى سێ خووله‌ك و 35 چركهییه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام به درێژایى ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌یش هێشته له پله‌ى دووه‌مى زۆرترین بینه‌رى عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ماوه‌ته‌وه.
كلیپى (فراشه) یان (په‌پووله) نوێترین به‌رهه‌مى مه‌حموود توركییه كه ته‌نیا له یوتیووب بهماوى حه‌وت ڕۆژ ملیۆنێك و 444 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه و له پله‌ى دووه‌مى ON TRENDING FOR MUSIC ماوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د جبورییه‌وه تێكستى بۆ دانراوه، ئاوازى و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند خۆى جێبه‌جێى كردووه، جێبه‌جێكردن و ماسترینگى موحیب راوی كردوویه‌تى، وێنه‌گر ئیبراهیم حه‌دیسی به ئه‌نجامى گه‌یاندووه.
مه‌حموود توركی له دایكبووى كوێته له ساڵى 1992ه، دواتر له به‌سڕا ژیاوه، گۆرانیبێژێكى ناسراوى عێراقییه، "ما اعوفك" یه‌كه‌م به‌رهه‌مى بوو له 2013 بڵاوى كرده‌وه، تاكو ئێسته 36 كلیپى به‌رهه‌م هێناوه و به‌رهه‌مه‌كانى زۆرترین بینه‌رى هه‌یه. به‌رهه‌مى "تعال" له ساڵى 2018 بڵاوى كرده‌وه زیاتر له 700 ملیۆن بینه‌رى هه‌بوو كه له ناو هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بى ڕیكۆردێكى نوێ بوو تۆمار كرا.