لاهوور جهنگى لەبارەی ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی دژەتیرۆری یەکێتی ڕاگەیهنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشكراى كردووه كه پێوهندى به سهرۆك وهزیرانى كوردستانهوه كردووه.
لاهوور جهنگى له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك له نوێترین ڕاگهیانراویدا دهڵێت، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستیدا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی 20 ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج، ئەو ڕووداوە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردم".
ئاماژهى داوه، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، داوا لە دەزگا تهناهییهكان دەکەم بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بگرن، هەر ئەمڕۆیش پێوەندیم کرد بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داوام لێکرد کە بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن.
ئهوهیشى نوسیووه، "لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەو ئەفسەرە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکان دەخوازم."
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەو ئەفسەرەی ئەمڕۆ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەست دا، لە لاهوور جەنگی نزیک بووە پێشتر و لە رِووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە کاری هەڵپەساردووە و دواتریش شوێنی ژیانی گۆڕیوە بۆ هەولێر، بۆیە ئاماژەکان گومان بۆ ئەوە دەبەن تەقینەوەکە پێوەندی بە کێشەکانی ناو یەکێتییەوە هەبێ.