پارێزه‌ری هاوكاری جاف په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و داوا له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ده‌كات، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و تۆمه‌تبارانی تری تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف بده‌نه ده‌ست یاسا و چیتر داڵده نه‌درێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی ئۆكتۆبه‌ر، حسام به‌رزنجی پارێزه‌ری دۆسیه‌ی عه‌قید هاوكار جاف له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، بۆ ده‌زگای ته‌ناهییه‌كانی شاری سلێمانی تۆمه‌تباران كه داواكراون له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان " وهاب مه‌جید باقی، كارزان محه‌مه‌د و عاسی ره‌شید و لوئه‌ی محه‌مه‌د و وریا خالد و دڵشاد زیاد" راده‌ستی یاسا بكه‌ن.
دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارن به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه كه عه‌قید هاوكاریان شه‌هید كرد، بۆیه پێویسته به زووترین كات راده‌ستی دادگا بكرێن واز له داڵده‌دانی ئه‌م بكوژانه بێنن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به پێی یاسا هه‌ركه‌سێك بكوژ لای خۆی داڵده بدات هه‌ر وه‌ك بكوژ تۆمه‌ت ده‌خرێته پاڵی و سزا ده‌درێت.
عه‌قید هاوكار جاف، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له كرده‌یه‌كدا له گه‌ڕه‌كی راستی هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپێك له دژه‌تیرۆری یه‌كێتی تیرۆر كرا، دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان راستییه‌كانی بۆ رای گشتیی به ڤیدیۆ ئاشكرا كرد.