گاردیان له راپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی وایانكردووه ئیڤانكا تره‌مپ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، جارێ پاڵپشتی له باوكی نه‌كات.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش وا باس ده‌كرا ئیڤانكا تره‌مپ به ته‌مایه ببێت به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ژنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئێسته ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، تا ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌كرێ هه‌وڵ ده‌دات خۆی له سیاسه‌ت دوور بكاته‌وه.
كچی یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕاشكاوی رای گه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوكم خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ربژێر كردووه، به‌ڵام له‌م كێبه‌ركێیه‌دا نیازی هیچ به‌شدارییه‌كم نییه و ناچمه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه.
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی فه‌رمیی به‌شداری تره‌مپ له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ٢٠٢٤، ئیڤانكا تره‌مپ له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كرد، زۆر باوكمم خۆش ده‌وێت و رێزی تایبه‌تم هه‌یه بۆی، به‌ڵام ئه‌مجاره پێم باشه منداڵه‌كانم و ژیانی تایبه‌تم زیاتر بن بۆم، بۆیه نیازی ئه‌وه‌م نییه بێمه كایه‌ی سیاسییه‌وه. جارێ ئه‌وله‌ویه‌تیی من، خێزانه‌كه‌مه نه‌ك سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
گاردیان له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، نزیك به دوو هه‌فته له‌مه‌وپێش، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له پاڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا له كۆشكی مارالاگۆ، به‌فه‌رمی باسی له‌وه كرد بڕیاری داوه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا به‌شداری بكات، هه‌ست به بۆشایی نه‌بوونی ئیڤانكا ده‌كرا و بێ ئیڤانكاییان پێوه دیار بوو. ئه‌مه له كاتێكدا بوو جێرد كۆشنه‌ر زاوای تره‌مپ و هاوسه‌ری ئیڤانكا، له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری كردبوو.
هه‌ندێك له هه‌واڵ و راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌م بڕیاره‌ی ئیڤانكا دڵخۆش نییه و دوورگرتن له سیاسه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نازانێت.
هه‌روه‌ها كه ده‌زانن ئیڤانكای ٤١ ساڵان، كارسازه و خاوه‌ن بازرگانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی؛ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نیگه‌رانی ئه‌وه بووبێت له‌م قۆناغه‌دا به‌شداریكردنی له سیاسه‌ت، زیان به هه‌وڵه بازرگانییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، له كاتێكدا ئه‌و هه‌وڵی زۆری داوه بازرگانییه‌كه‌ی به‌ره‌وپێش ببات. هه‌ندێ كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆكاری بازرگانی له پشت بڕیاره‌كه‌ی ئیڤانكادایه.
له كاتێكدا هیچ دیار نییه ئاخۆ ئه‌مجاره‌ش دۆناڵد تره‌مپ به‌ختی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆشكی سپی یان نا؟ به‌ڵام ئیڤانكا نایه‌وێ قومار به پێگه‌كه‌یه‌وه بكات و مه‌ترسی بخاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئه‌و پێی باشه مه‌ودایه‌ك له نێوان خۆی و باوكی‌دا دروست بكات و له‌م رێیه‌وه پێگه‌ی خۆی بپارێزێت، ئه‌و پێگه‌یه‌ی ساڵانێكه هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
ئه‌م رێیه‌ی ئیڤانكا تره‌مپ پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه تاقی كراوه‌ته‌وه؛ پاش به‌شداری سه‌رنه‌كه‌وتوو له بواری سیاسه‌تدا، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بن، بۆ ماوه‌یه‌ك خۆیان له هه‌موو شتێ دوور ده‌كه‌نه‌وه، پاشان له‌ڕێی به‌شداریكردن له كاری خێرخوازی، پله و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌بووژێنه‌وه. هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه و ئه‌م ستراتیجه واده‌كات هیچ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئیڤانكا، هه‌وڵ بده‌ن پێوه‌ندی بكه‌ن به ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیڤانكا وێنه‌ی یادگاری بگرن و هه‌روه‌ها داوا له مێگان ماركڵ بووكی پاشای به‌ریتانیا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پۆدكه‌سته‌كه‌یدا بكه‌ن.
مایكڵ كۆهن ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ تره‌مپ كاری كردووه و ئێسته خۆی له تره‌مپ ده‌دزێته‌وه و نێوانیان وه‌ك جاران نه‌ماوه
مایكڵ كۆهن ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ تره‌مپ كاری كردووه و ئێسته خۆی له تره‌مپ ده‌دزێته‌وه و نێوانیان وه‌ك جاران نه‌ماوه، شه‌مووی هه‌فته‌ی رابردوو چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی ئه‌نجام دا و له‌باره‌ی خۆبه‌دوورگرتنی ئیڤانكا له سیاسه‌ت رای گه‌یاند، ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی جێرد كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ ئێف بی ئای یان پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی كۆهن ئه‌م دووانه له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه پۆلێنكراوه نهێنییه‌كان، له كۆشكی مارالاگۆ واته كۆشكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی تره‌مپ، زانیاری‌یان به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا داوه. كۆهن هه‌روه‌ها رای گه‌یاند، هۆكاری ئه‌وه‌ی ئیڤانكا پاڵپشتی و هاوكاری باوكی ناكات بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
من نازانم ئاخۆ ئیڤانكا بۆ پۆلیسی فیدراڵی سیخوڕی ده‌كات یان نا؟! به‌ڵام له‌وه دڵنیام ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات هه‌مان ئه‌و شته به‌ده‌ست بهێنێت كه باوكی هه‌میشه ئاواته‌خوازی بووه، واته باڵاده‌ستبوون. ئێسته بۆ ئیڤانكا هه‌وڵدان بۆ بوون به كه‌سی یه‌كه‌م، به‌واتای ئه‌وه‌یه له باوكیه‌وه دوور بێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م راستییانه ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی دۆناڵد تره‌مپ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌ربخه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆشكی سپی و ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار، وا هه‌ست ده‌كه‌م ئیڤانكاش له‌وانه‌یه له‌ناكاو به بڕیاره‌كانیدا بچێته‌وه و سه‌رله‌نوێ حه‌ز له سیاسه‌ت بكاته‌وه.
راپۆرتی رۆژنامه‌ی گاردیان