وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی ته‌واو كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد، قه‌باره‌كه‌شی زیاتر له 140 ترلیۆن دیناره، 80 ترلیۆن بۆ بودجه‌ی به‌كارهێنان و 60 ترلیۆنیش بۆ وه‌به‌رهێنان دیاری كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی به قه‌باره‌ی زیاتر له 140 ترلیۆن دینار، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد و له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ جێگیركردنی پشكی كورد له بودجه، سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین بودجه‌ی به‌كارهێنان"ته‌شغیلی" دیاری كراوه كه خۆی له 80 ترلیۆن دینار ده‌بینێته‌وه، 60 ترلیۆن دیناریش بۆ وه‌به‌رهێنان دیاری كراوه.
ساڵانه له كاتی
ئاماده‌كردنی بودجه‌ی عێراق، كێشه و ئاڵۆزی له نێوان فراكسیۆنه‌كان دروست ده‌بێت، بۆیه چه‌ند جارێك گۆڕانكاری له قه‌باره‌ی بودجه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌مجاره‌ش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی درارایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 42 ترلیۆنه‌وه بۆ 60 ترلیۆن دینار زیاد كراوه، ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زیاتر بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ترس له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دروست بووه كه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت دابه‌زێت، ئه‌وا عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی تر ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر جێگره‌وه‌ی نرخی نه‌وتی نییه.
هاوكات بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ جێگیركردنی پشكی كورد له بودجه، سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا شانده‌كه نه‌چووه بۆ به‌غدا.