فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلاری به گه‌شتیاران له نووسینگه‌ی RT راگه‌یاند كه بانكی فڕۆكه‌خانه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی شوبات، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، تیایدا هاتووه، گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له 24 سه‌عات له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌ولێر و نووسراوه فه‌رمییه‌كان "پاسپۆرتن ڤیزا، بلیتی فڕۆكه" ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسووله‌یه‌كی پێ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای راده‌ستكردنی بۆردینگ پاس و پسووله‌كه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.
نرخی دۆلار له بانكی فڕۆكه‌خانه‌كاندا به 132 هه‌زار دینار ده‌درێته گه‌شتیاران و له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌وه قورساییه‌كی زۆری له فڕۆكه‌خانه‌كاندا دروست كردبوو.