یه‌كێك له تووشبووانی كۆرۆنا دوای تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه له ساڵی 2020، تا ئێسته نیشانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی ماوه كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كه‌س نییه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بێت، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه ته‌ندروستییه بوون، ئه‌مه‌ش تووشی نیگه‌رانییه‌كی زۆری كردوون و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی شوبات به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی"
elconsolto"، ژنێكی خه‌ڵكی نیویۆرك له مانگی ئاداری 2020 تووشی كۆرۆنا بوو، تا ئێسته‌ش هه‌ندێك نیشانه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌یه.
ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه ته‌ندروستییه بوون
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی میرۆت، لیلی سیبێرت ته‌مه‌ن 25 ساڵه و له سه‌ره‌تای تووشبوونی به په‌تاكه، هه‌ستی به نیشانه باوه‌كانی كرد، پێی وابوو ئه‌وه ته‌نیا نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌تێكی ئاساییه، تا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام بوو و دواتر زانیویه‌تی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، نه‌یتوانیوه به‌باشی هه‌ناسه بدات و تووشی فشاری ده‌روونیش بووه.
تا ئێسته سیبێرت به‌ده‌ست نه‌توانینی هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ده‌بێت به هێواشی به‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت، یان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به پێ بڕوات، ئه‌مه جگه له هه‌بوونی ئازار له سنگ و خێرابوونی لێدانی دڵی.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی خواردووه كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بووه، پزیشكان هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه پێی ده‌گوترێت "درێژخایه‌ن covid "، له ساڵی ڕابردووه‌وه نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له به‌ریتانیا تووشی بوون. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پشكنینی هه‌ندێكیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك نیشانه به به‌رده‌وامی هه‌یه وه‌ك تێكچوونی بیركردنه‌وه‌ی مێشك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژانه‌ی هه‌یه، ماندوویه‌تی درێژخایه‌ن و ئازاری ماسولكه‌كان.