له كاتێكدا وڵاتانی دنیا ده‌یانه‌وێ به‌یه‌كجاری لاپه‌ڕه‌ی "كۆرۆنا" دابخه‌ن كه ئه‌و ڤایرۆسه زۆر به‌كه‌می كاریگه‌ریی ماوه، كه‌چی جۆرێكی نوێی تری كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه و وه‌ك پسپۆران ده‌ڵێن زۆر مه‌ترسیداره.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆرانی ته‌ندروستی و بواری په‌تاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جۆرێكی نوێی تریش كۆرۆنا به‌ناوی "ئاركتۆروس" سه‌ریهه‌ڵداوه كه مه‌ترسیداره و بكوژه، رێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا به رژدی چاودێریی ئه‌و ڤایرۆسه بكوژه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كه‌ن كه ره‌نگه دیسان دنیا رووبه‌ڕووی به‌ستنی ده‌مامك بكاته‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوی SAGE سه‌ربه‌خۆ
ستیڤن گریڤین له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، پێویسته خه‌ڵك به رژدی بایه‌خ به پشكنینه‌كان بده‌ن و دووباره له شوێنه گشتییه‌كان ده‌مامك ببه‌ستن.
سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه بۆ رۆژنامه‌ی "مێڵ ئۆنڵاین" دووپاتی كردووه‌ته‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی "ئاركتۆروس"، واته گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵێك به‌رله ئێسته‌یه، چونكه ڤایرۆسه‌كه زیانی رژدی هه‌یه و به‌رده‌وامیشه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگریی له‌شیان لاوازه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه رێكخراوه جیهانییه‌كان له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له هیندستاندا به‌فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌درێت، به جۆرێك مه‌ترسیی هه‌یه و هه‌وڵه‌كان به‌جۆرێكن دووباره هه‌موو دنیا نه‌گرێته‌وه.
نه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و نه‌ك رێكخراوه‌كانی تری ته‌ندروستیی كه باسی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و به مه‌ترسیی رژدی ده‌زانن، به‌ڵام ئامارێكیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه ژماره‌ی تووشبووان و مردن به‌هۆیه‌وه چه‌نده.