ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، كه‌سێك له وڵاته‌كه تووشی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بووه كه ناوی "بی ئی 2. 86"یه، له كاتێكدا تووشبووه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه، بۆیه گومان له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌و وڵاته‌یش ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، یه‌كه‌مین تووشبوو به "بی ئی 2. 86" ده‌ستنیشان كراوه. دووپات كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كه له‌ناو وڵات بووه و پێشتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی نه‌كردووه.
دوای ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك له به‌ریتانیا كه تووشی "بی ئی 2. 86" بووه، پێنجشه‌می رابردوو سه‌نته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه په‌تاكان رای گه‌یاندبوو، جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌ته‌وه. بۆ پێگه‌ی "ئێكس" دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا "بی ئی 2. 86"یه كه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و دانیمارك بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی خۆپارێزیی هاووڵاتییان له ڤایرۆسه‌كه روون كراوه‌ته‌وه، ئامۆژگاری و رێنوێنییه‌كانی پێشتر كه بۆ كۆرۆنا و جۆره‌كانی بڵاو كرابوونه‌وه، بۆ ئه‌م جۆره نوێیه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و رێنوێنیی زیاتریش له داهاتوودا هه‌بێت، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێنجشه‌می رابردوو له‌ڕێی پێگه‌ی "ئێكس" رای گه‌یاندبوو، جۆری نوێی كۆرۆنا "بی ئی 2. 86" له ژێر چاودێریدایه كه تا ئێسته ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی له وڵاتان تووشی بوون.
ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌شی گوتووه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له 17ی فێبرایه‌ری رابردوودا، جۆرێكی تریان به‌ناوی "ئی جی 5" ده‌ستنیشان كردووه، له 19ی یۆلیۆوه ئه‌و ڤایرۆسه له ژێر چاودێریدایه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه تا ئێسته هۆیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دنیادا ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له چین بووه و دواتر به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌وه و سه‌تان ملیۆن تووشی بوون، ژماره‌یه‌كی زۆری به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.