ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی WHO، بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌ناوی Iris EG5 ، له زیاتر له 50 وڵاتی دنیا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌یه، ده‌بێته هۆی نه‌مانی به‌رگریی له‌ش، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و جۆره ڤایرۆسه هەموو دنیا بگرێتەوە.
ماڵپه‌ڕی
The Consulto باس له‌وه ده‌كات، چۆن بتوانین نیشانه‌كانی کۆرۆنای نوێی EG5 و هەڵامەت له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه.
جیاوازیی نێوان کۆرۆنای گۆڕاو و هەڵامەت
د. ئه‌مجه‌د ئه‌لحه‌دا پزیشكی ڕاوێژكاری هه‌ستیاری و به‌رگری ڕای گه‌یاند، ڕه‌نگه جیاوازیی نێوان جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا EG5 و هەڵامەت له هه‌ندێك نیشانه‌دا ده‌ربكه‌ون:
نیشانه‌كانی هەڵامەت:
هه‌ستكردن به سه‌رمابوون و ئاوی لووت.
پله‌ی گه‌رمی به‌رز و نزم.
هه‌ستكردن به بێهێزی.
نیشانه‌كانی کۆرۆنای نوێی Iris EG5:
تا و كۆكه.
پژمین و گه‌رووی ئاوساو.
سكچوون.
ئاوی لووت
هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه‌ته‌نگی.
ژانه‌سه‌ر.
هێڵنجهاتن و ڕشانه‌وه.
گرژبوون و ئازاری سك.
له‌ده‌ستدانی هه‌ستی تام و بۆنكردن.