نیشانەكانی تووشبوون بە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا چییە؟

:: PM:07:38:23/08/2023 ‌

دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتای 2019 لە ووهانی چینییەوە بەرەو سەرانسەری دنیا تەشەنەی كرد و زیانێكی گەورەی گیانی و ئابووری و دارایی بە دنیا گەیاند، كە ملیۆنان كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دا و چارەسەریان بۆ كرا، ئەو ڤایرۆسە هێشتا ماوە، بەڵام چەند بازدانێكی بەسەردا هاتووە، نوێترین جۆری لە 51 دەوڵەت هەیە.

ریاز دەغفووس، سەرۆكی لیژنەی ڤاكسینكردن لە توونس زانیاری لەبارەی جۆرە نوێیەكەی ئەو ڤایرۆسە ئاشكرا دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئێستە لە چەند وڵاتێك هەیە، بەڵام مەترسییەكەی لەوەی پێش خۆی زیاتر نییە و مەترسییەكەی زۆر نییە، روونی كردەوە، ئەو گۆڕاوە نوێیە لە رووی پێكهاتەوە لەوەی پێشوو جیاواز نییە، سەرەڕای زیادبوونی خێرایی بڵاوبوونەوەی.

ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات كە پێویستە وریایی لە تووشبوونی كەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بكرێت، چونكە ڤایرۆسەكە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی ئەوان دورست دەكات، بۆیە پێویستە توێژە لاوازەكان لە رووی بەرگرییەوە ساڵێ جارێك ڤاكسین بكرێن، چونكە ئەو ڤاكسینەی وەریان گرتووە رەنگە بەس نەبێت بۆ بەرهەمهێنانی دژەتەنی دژ بە ڤایرۆسەكە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی گۆڕاوی " EG.5 ئیرس"، بە مایەیە گرنگیدان و چاودێریكردن پۆلێن كردووە، بەهۆی ئەو بازدانەی تیایدا رووی داوە و لە ئەگەری شەڕانگێزتربوونی، ئێستە هەڵسەنگاندنی مەترسیداریی بۆ ئەو گۆڕاوە لە ئاستێكی نزمە، كە تا 8ی ئەم مانگە بوونی لە 51 وڵات ئاشكرا بووە.  

بەم دواییە رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەركەوتنی گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەتی "ئۆمیكرۆن"ی راگەیاند بەناوی " EG.5" یان "ئیریس"، كە لە شوباتی رابردوو بۆ یەكەمجار دەركەوت، بە پێی رێكخراوەكە زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام زووتر بڵاو دەبێتەوە، چونكە ئاسانتر سیستمی بەرگریی لەش دەبڕێت، لە 51 دەوڵەت هەیە، بەتایبەتی لە ئەمەریكا و بەریتانیا و چین و كۆریا و ژاپۆن و كەنەدا و ئوسترالیا و فڕەنسا و سەنگاپوور و پورتوگال و ئیسپانیا، لە میسر و كوێت هەیە، بەڵام تا ئێستە لە عێراق نۆمار نەكراوە.

نیشانەكانی هەمان نیشانەی تووشبوونە بە جۆرەكانیتری كۆرۆنا، واتە تا و كۆكەی بەردەوام و گۆڕانی هەستەكانی بیستن و بۆنكردن و هاتنەخوارەوەی شلە لە لووت و هەوكردنی قورگ، زیاتر كاریگەری لەسەر كەسانی بەتەمەن و نەخۆشانی درێژخایەن هەیە، ڤاكسینیش باشترین پارێزییە، لە پاڵ پاكوخاوێنی و خۆبەدوورگرتن لە تووشبووان.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل