بۆیه‌كه‌مجار فیلمی 1988، كه فیلمێكی مێژوویی جه‌نگییه و باس له تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات به ستافێكی ته‌واو ئه‌كادیمی و پڕۆفیشناڵ و خاوه‌ن ئه‌زموون به‌رهه‌مهاتووه و به‌مزووانه نمایش ده‌كرێت.
هێژوان دانا ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، فیلمی 1988 فیلمێكی مێژووی جه‌نگییه و باس له تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، یه‌كه‌م جاریشه فیلمێكی كوردی پڕۆفیشناڵ به‌م كوالیتی و جۆره پێشكه‌ش بكرێت.
زیاتر گوتی، فیلمی 1988 هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وێنه‌گیراوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له ڕووداوه‌كانی ساڵی 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات كه ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان ئێران و عێراقه، كاتێكی چڕی جه‌نگی ئه‌و دوو وڵاته باس ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و هه‌تا گه‌یشتن به كاتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له رۆژی 16 ی ئایاری 1988، باسكردنی رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه به ورده‌كارییه‌وه.
هێژوان گوتی، ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه بریتیین له هونه‌رمه‌ندان، "قادر جه‌لال، شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش، ئه‌یام ئه‌كره‌م، حه‌مید یوسف، دڵنیا محه‌مه‌دی، به‌كر ساڵح، زه‌ریا سامی، نه‌سرین حه‌سه‌ن، ئاشنا قادر" هه‌روه‌ها حه‌وت مانگی ئاماده‌كاری پێش وێنه‌گرتن، 45 رۆژ وێنه‌گرتنی خایاندووه و به‌مزووانه نمایش ده‌كرێت.
جێی باسه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته باشووری كوردستان و چواره‌م پارێزگای كوردستانه و 100 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره و ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران ده‌كرێت و ئه‌و شاره به‌ته‌واوی خاپوور و وێران ده‌بێت.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د