به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت په‌ره‌پێدانی شێوازی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی مێشك و دڵ و ده‌ماره‌كان، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆنفرانسێكی زانستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
دكتۆر عیزەت عه‌زیز خۆشناو سه‌رۆكی بۆردی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر و ڕێكخه‌ری كۆنفرانسی زانستی نه‌شته‌رگه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی، ئه‌و كۆنفراسه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆنفراسی هاوشێوه‌ی كۆنفراسه زانستییه‌كانی وڵاتانی دنیایه.
ئەم كۆنفرانسه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت
ئه‌و ئاماژه‌ی دا له‌م كۆنفرانسه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، زیاتر له 150 پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی هه‌رێمی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌شدارن. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا 35 بابه‌تی نوێی زانستی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه گشتییه‌كان، له ناویشیاندا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و مێشك و خوێنبه‌ره‌كان، پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی زانستی، ده‌خرێته ناو به‌رنامه له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه‌یه و به‌پێی گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه كه هاوكات سه‌رۆكی لقی هه‌رێمی كوردستانی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر و لقی ژماره 53ی ته‌واوی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ره له‌سه‌ر ئاستی دنیا، یه‌كێكه له چالاكترین ئه‌و لقانه‌ی كه ساڵانه زۆرترین ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هاوكات چالاكترین لقه كه زۆرترین توێژینه‌وه‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی دنیا ده‌كات.