له نوێترین توێژینه‌وه‌دا زیانێكی تری كۆرۆنا ئاشكرا كرا، ئه‌ویش بریتییه له دروستكردنی ناجێگیری له لێدانی دڵ.
توێژه‌ره سویدییه‌كان بۆیان
ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بێت لێدانی دڵی به 12 جار له كه‌سێكی ئاسایی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی جه‌ڵته، كاریگه‌ریی كۆرۆنا بۆ سه‌ر دڵ له مانگی یه‌كه‌می دوای تووشبوونه‌كه له به‌رزترین ئاست ده‌بێت، به‌ڵام له مانگه‌كانی دواتریش كاریگه‌ریی ده‌مێنێت.
كاریگه‌ریی كۆرۆنا و زیانه‌كانی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و پیریی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت، دكتۆر ئان ماری فۆرس كۆنۆلی كه سه‌ركردایه‌تیی گرووپی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه له زانكۆی ''ئومیۆ'' ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی پیرن و تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون، ئه‌گه‌ریان زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی ترپه‌ی دڵیان ناجێگیر بێت، له به‌شێكی تری گوته‌كانیدا ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان له خۆیان داوه، كه‌متر دووچاری حاڵه‌تی ناجێگیریی لێدانی دڵ ده‌بن.
جۆرێكی تر له ناجێگیریی دڵ كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا دووچاری ده‌بێت، بریتییه له لێدانی دڵ به شێوازێكی خێراتر له لێدانی دڵێكی ئاسایی، ئه‌مه‌یش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌مانه، خۆپاراستنه و ده‌بێت خۆمان بكوتین، ئه‌گه‌رنا له كاتی تووشبوونی كۆرۆنا زیانی زۆر به جه‌سته‌مان ده‌گات.