گەنجێكی دهۆكی جگەری خۆی بەدایكی بەخشی

:: AM:10:34:25/01/2024 ‌
بورهان ئەیووب لە بەیانییەكی زوودا لە دهۆكەوە بەڕێ كەوت تا بگاتە سلێمانی و خۆی ئامادە بكات، لە نەخۆشخانەیەكی ئەو شارە بەشێك لە جگەری ببەخشێت بە دایكی.

بورهان گەنجێكی دهۆكییە تەمەنی 31 ساڵە، خۆشەویستیی دایكی وایكرد ئەو بڕیارە بدات كە بەشێك لە جەستەی خۆی ببەخشێت تا دایكی سەلامەت بێت.

دایكی بورهان تەمەنی 53 ساڵە و زیاتر لە پێنج ساڵە كێشەی جگەری هەیە، بە رێژەی 21%ی جگەری پەكی كەوتووە و پێویستی بە چاندنی جگەر بووە، بۆیە بورهان خۆی خستەبەر نەشتەری پزیشكان بەئامانجی ئەوەی دایكی تەندروستی باش بێت.

ئەو گەنجە دهۆكییە دوای نەشتەرگەرییەكەی، دەبێ بۆ ماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بمێنێتەوە تا خۆیشی بەسەلامەتی ئازاری دوای نەشتەرگەری تێپەڕێنێت.

بورهان ئەیووب بۆ میدیاكان دواوە و گوتی، نەمدەتوانی چیتر ببینم دایكم بەبەرچاومەوە ئازار بكێشێت، بۆیە بڕیارم دا بەشێك لە گیانی خۆمی پێشكەش بكەم، بەڵكو بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ناومان.




وشە - سۆران عەزیز