ڤیدیۆ..عەلاوی دەبێتە گاڵتەجاری تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی

:: AM:10:40:06/05/2017 ‌

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كورتەیەك لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بڵاو بووەتەوە و خەڵك بە چڕی بڵاوی دەكەنەوە و پێشەكەشكارەكە دەپرسێ، عێراقییەكان دەڵێن، تۆ تاكە سیاسی لە عێراق كە لە بەرامبەر هەر پرسیارێك دەڵێی، نازانم و ئاگام لێ نییە.

لە پارچە ڤیدیۆكە پێشەكەشكارەكە دەڵێ، عێراقییەكان دەڵێن د. ئەیاد عەلاوی زۆر دەزانێت، بەڵام تاكە كەسە لە عێراق زۆرترین جار دەڵێ، نازانم و ئاگام لێ نییە، واتە هەر بە راستی تۆ ئاگات لێ نییە، یان تۆ ناتەوێ هەموو ئەوانە بڵێی كە ڕۆژانە دەیزانی؟.

لە بەرامبەردا ئەیاد عەلاوی دەڵێ، بەپێچەوانەوە من تاكەكەس نیم، بەڵام ئەوانەی لێم دەپرسن، مەبەستم تۆ نییە، بەڵام كەسانی تر هەن، پرسیاری بێ مانا  و "سەخیف" دەكەن، لە بەرامبەر پرسیارێكی بێ مانا و سەخیف منیش دەبێ بەهەمان ئاست وەڵام بدەمەوە، وەك ئەوەی ئەو دەیەوێ، بۆ نموونە یەكێك لەو پرسیارانە ئەوەیە "كامەی باشترە ئایسكرێم یان زبدە، ئایا ئەمە پرسیارە؟

هەروەها دەڵێ، دەپرسن كامەی باشترە مالیكی یان عەبادی، عەبادی یان جەعفەری، دواتر پێشكەشكارەكە دەپرسێ، باشە كامەیان باشترن مالیكی یان عەبادی، عەلاوی دەڵێ، من پێت دەڵێم، بەخوا نازانم.




وشە - باز ئه‌حمه‌د