لە سلێمانی بەرپرسێكی باڵا كوژرا

:: AM:09:30:06/03/2024 ‌
توركیا بڵاوی كردەوە، بەرپرسێكی باڵای چەكدارانی پەكەكەی كوشتووە كە رۆڵی سەرەكیی هەبوو لە چالاكییەكان.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئادار، میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، حوسنو كومێك بەرپرسی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە ئۆپراسیۆنێكی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) كوژرا.

باس لەوەش كراوە، كوژرانی ئەو بەرپرسە لە پارێزگای سلێمانی بووە، لە ئۆپراسیۆنێكی سوپای توركیا، حوسنو كومێك بەرپرسی چالاكییەكانی پەكەكە لە سلێمانی كوژرا.

ئاماژە بەوەش كراوە حوسنو كومێك لە ڕابردوودا پاسەوانی تایبەتی جەمیل بایكی هاوسەرۆكی پێشووی پەكەكە بوو، لەمدواییانە لە شاری سلێمانی چالاكیی شاراوەی هەبووە.

تا ئێستە میدیای فەرمیی پەكەكە هیچ لێدوانێك یان راگەیەنراوی فەرمی لەسەر كوژرانی ئەو بەرپرسەی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا توركیا لەڕێی درۆنەوە چەندان بەرپرسی تری لە سلێمانی كوشتووە.






وشە - رامیار جەواد