سلێمانی پێشوازی لە كتێبی جەنەڕاڵ بارزانی دەكات

:: PM:07:43:13/03/2024 ‌

لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی سەتان كەس لە سلێمانی، كتێبی جەنەڕاڵ بارزانی لە یادەوەرییەكاندا كە نووسینی كاوە ئەمینە، بڵاو كرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم، 13ی ئادار، ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە شاری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێكی گەورەی واژووكردندا، كتێبی "جەنەڕاڵ بارزانی لە یادەوەرییەكاندا" بڵاو كردەوە كە كاوە ئەمین، نووسەر و ڕاگەیاندكار نووسیویەتی.

سەربەست مەنمی، سەرۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە درێژەی چالاكییەكانی ڕێكخراوەكەمان، كتێبێكی پڕ بەهامان چاپ و بڵاو كردەوە و خۆشبەختانە لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی سەتان كەس لە خەڵكی شاری سلێمانی، ناساندنمان بۆ كتێبەكە كرد.

كتێبی جەنەڕاڵ بارزانی لە یادەوەرییەكاندا، بریتییە لە لێدوان و بۆچوونی كۆمەڵێك كەسایەتیی بیانی و ناوخۆیی كە بە چاوی خۆیان بارزانیی نەمر، ڕابەری گەلی كوردیان بینیوە و لە ڕوانگەی دیتنی خۆیانەوە كەسایەتی و كاریزمای ئەویان باس كردووە كە چۆن وای كردووە نەتەوەیەك شوێن ڕێبازە كوردایەتییەكەی بكەون.

كتێبەكە لەلایەن فەرهاد عەونی، ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار و بەشدار لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان پێشەكی بۆ نووسراوە و كوردۆ شابان، كاری هەڵەگریی زمانەوانی بۆ كردووە و لە بەرگێكی ڕەق و دووتوێی 2016 لاپەڕە چاپ بووە.






















وشە - عەبدوڵا عومەر