ره‌یان كلدانی و شۆڤینییه هاوشێوه‌كانی، چاویان به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و به فیتی ئاغاكانیان به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مجاره ده‌ڵێت به هاوكاریی یه‌كێتی و به رێككه‌وتن، كه‌ركووكیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و كه‌ركووك قودسی كوردستان نییه.
رێبوار كه‌لاری كادری پێشكه‌وتووی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی یه‌كێتی و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌و حزبه، ره‌یان كلدانی و هاوشێوه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردستان و كه‌ركووك، ئه‌مجاره جیاواز له جاره‌كانی تر و ده‌ڵێ، كه‌ركووكیان له یه‌كێتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و چیتر قودسی كوردستان نییه، كلدانی كه هه‌میشه كوردستان لێی بووه به فۆبیا، كاتێك دێت به خه‌یاڵیان هه‌رێمی كوردستان له چ پێگه و به‌هێزییه‌كدایه و سه‌قامگیر و ئارامه و به داهاتێكی كه‌م ئابوورییه‌كی به‌هێزی بنیات ناوه، ده‌ستبه‌جێ سه‌ری لێ ده‌شێوێت و به هاوكاریی یه‌كێتی و كوڕانی تاڵه‌بانی هێرشێك ده‌كاته سه‌ر هه‌رێم.
هه‌روه‌ها گوتی، له 50 ساڵی رابردوودا كوردستان له لایه‌ن ئه‌و و هاوشێوه‌كانی دژایه‌تی ده‌كرێت، چ ئه‌وانه‌ی له ناو حزبه‌كان، به‌داخه‌وه به حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی دواكه‌وتوون، كه‌سانێك كه هیچیان له باردا نییه و لای خۆیان كه‌س حیسابیان بۆ ناكات، به‌ڵام با كلدانی و هاوبه‌شه‌كانی و ئه‌وانه‌شی هاوكاری ده‌كه‌ن باش بزانن، مێژوو پێیان ده‌ڵێت ئه‌وان رۆیشتوون و نه‌ماون و چوونه‌ته زبڵدان، هه‌رێمی كوردستان زیاتر و زیاتر پێشكه‌وتووه و ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه نهێنیی كوردستانه له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنه‌كانی، ئه‌وانیش هه‌مان جێیان ده‌بێت.
حزبێك كه خۆی به نیشتمانی ده‌زانێت، ده‌چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمن و نه‌یارانه‌ی كوردستان كۆ ده‌بووه‌وه
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له كاتێكدا ئه‌مه بیركردنه‌وه و بینین و سیاسه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یه بۆ كورد و كوردستان، به‌ڵام ده‌بینن چۆن له ماوه‌ی رابردوو و تا ئێسته‌یش، حزبێك كه خۆی به نیشتمانی ده‌زانێت، ده‌چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمن و نه‌یارانه‌ی كوردستان كۆ ده‌بووه‌وه و پێی وابوو، ئه‌وانه دڵسۆزی خاك و نیشتمانی كوردستانن، ئه‌وانه‌یان له حزبه‌كانی ناوخۆ پێ باشتر بوو، په‌نایان بۆ ده‌بردن و باوه‌شی گه‌رمیان به یه‌كدا ده‌كرد، با ببینن ئه‌وه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌رانبه‌ر به هه‌رێم.
سۆران هادی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ره‌یان كلدانی و هاوشێوه‌كانی ناتوانن قسه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌نووسرێت و پێیان نه‌ڵێن، لایه‌نێك له هه‌رێم چۆن بووه به هاوپه‌یمان و دڵسۆز بۆ كلدانییه‌كی بێ سه‌روبه‌ر، هاتووه په‌لاماری كوردستان و كه‌ركووك ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه نه‌بێت شۆڤینییه‌كی هه‌رزه له كوێ ده‌توانێت به‌و جۆره قسه بكات، ئه‌وانه بۆ ئه‌وه دروست كراون دژایه‌تیی كوردستان بكه‌ن، هه‌ركات بزانن هه‌رێم له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندایه، هه‌ركات پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی پێشكه‌وتوو و زلهێز ده‌بینن، چاویان تارمایی به‌سه‌ردا دێت و ناتوانن ئه‌و راستییه ببینن، بۆیه ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا و رۆشنبیر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هاوكاری و رێنیشانده‌ری ئه‌و شۆڤینییانه نه‌بێت، ئه‌وانه به ئاشكرا له‌سه‌ر تیڤی سنگ ده‌رناپه‌ڕێنن و بڵێن كه‌ركووكمان به رێككه‌وتن وه‌رگرتووه‌ته‌وه و قودسی كوردستان نییه، له ژێره‌وه ئه‌وه‌یان پێده‌كه‌ن و له سه‌ره‌وه حه‌یایان ده‌به‌ن، حزبێكی خاوه‌نی مێژووی ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی ده‌ست تێكه‌ڵ بكات و به‌كاری بهێنێت بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م راستییه نه‌زانێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه واباشه وای به‌سه‌ر بێت، تا ئێسته‌یش عه‌قڵی عێراقییه‌كان به‌و جۆره‌یه تا زیاتر دژایه‌تیی كورد و كوردستان بكه‌یت، تا زیاتر قسه به هه‌رێم و هێرش بكه‌یته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌و كابرایه‌ش كه‌سێك نییه له‌و ئاسته‌دا بێت.
وشه/ تایبه‌ت