هەواڵگری ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، ڕووسیا ئامادەکاری کردووە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ساڵی 2026.
ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2024 ماڵپەڕی ''
بزنز ئینسایدەر'' بڵاوی کردەوە، هەواڵگری ئەڵمانیا زانیاری لایە لەبارەی ئامادەکاری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان لە ساڵی 2026 ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتێکی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەڵمانیا، نهێنی زیادکردنی هێز و دروستکردنی چەکی زۆر لە لایەن ڕووسیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وڵاتە ئامادەکاری کردووە بە مەبەستی ئەوەی بە شێوازێکی بەهێز خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕۆژئاوا لە شەڕێکی یەکلاکەرەوەدا.
ماوهی سێ ساڵه شهڕێكی سهخت له نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا سهری ههڵداوه و لهشكركێشی مۆسكۆ بۆ سهر كیێڤ، هێدی هێدی دهبێته هۆی تێوهگلانی تهواوی ڕۆژئاوا به شهڕێكی درێژخایهن لهگهڵ ڕووسیا.