بۆ ئەوەی گۆشتی سوور گرانتر نەبێت چەندان ڕێوشوێن گیرانەبەر

:: AM:10:25:17/03/2024 ‌
وەك ڕێكارێك تا گۆشتی سوور گرانتر نەبێت، حكوومەتی عێراق 50% باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵ كەم كردووەتەوە. بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، پێنج ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردنی بەخێوكەرانی گامێش تەرخان كراوە.

مەهدی سەهەر جبووری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕای گەیاند، حكوومەتی عێراق و وەزارەتی كستوكاڵ، چەند ڕێوشوێنێكیان گرتووەتەبەر بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گرانبوونی نرخی گۆشت لە مانگی رەمەزان، لەوانەش رێدان بە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ مەبەستی سەربڕین و بەخێوكردن.

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، وەزارەت پاڵپشتیی بەخێوكەرانی ئاژەڵ بەتایبەت لە باشووری عێراق و بەخێوكەرانی گامێش دەكات، بەبڕی پێنج ملیار دینار بەمەبەستی كڕینی خۆراك و دابەشكردنی بەخۆڕایی، هەروەها دابەشكردنی گەنمەشامی زەرد بەسەر بەخێوكەران بەگشتی لە پارێزگاكانی وڵات بە نرخی پاڵپشتیكراو.



وشە - سۆران عەزیز