سوپای ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵای لبنانی كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه ژێرخان و نووسینگه‌كانی حزبوڵای لبنان له باشووری لبنان تێك‌شكێنران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، له درێژه‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و چاودێریی حزبوڵا له باشووری لبنان، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
تایمزی ئیسرائیل'' زیانی گه‌وره به‌ر بنكه‌كانی حزبوڵا كه‌وتووه.
له ناوچه‌كانی مه‌ڕواحین و ئایه‌ت شه‌هاب، سوپای ئیسرائیل له ڕێی بۆردمانه‌وه زیانی گه‌وره‌ی به هێزه‌كانی حزبوڵا گه‌یاندووه و بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه‌ی سه‌ربه ئێرانی تێكشكاندووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هۆشداریی له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان درابوو، ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ناوه‌ندگیری له نێوان هه‌ردوولا، به‌مدواییه وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل یواڤ گالانت، به "ئامۆس هۆچشتاین"ی نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌مزووانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حزبوڵای لبنان له باشووری ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له‌وه‌ی به‌شێوازێكی ئاشتییانه حزبوڵا ناچار بكات له سنووری ئیسرائیل دوور بكه‌وێته‌وه.