ڕۆمانی "شنروێ" چاپ و بڵاو كرایەوە

:: AM:09:12:18/03/2024 ‌
سەرهەد تۆفیق لەبارەی ڕۆمانی "شنروێ" باسی مەرگەساتی خەڵكی ئەنفال لە گرتووخانەی  نوگرەسەلمان و عەرعەر و تەواوی گرتووخانەكانی تر دەكات. ڕۆمانەكە دیكیۆمینتارییە و بە داتاوە نووسراوە.

سەرهەد تۆفیق لە لێدوانێكیدا بۆ "وشە" گوتی، ئەو ناوانەی وەك كارەكتەر بەكارم هێناون، تەواوی ناوەكان ناوی ڕاستین و  خوازراو نین. 

ئاماژەی بەوەش دا، ناوی ئەو فەرماندە سەربازییانەی بەشدار بوون و ئەو فەرماندە پێشمەرگانەشی كە بەشداری شەڕی ئەنفالیان كردووە، هێناوە و لە رۆمانەكەدا هەن.

ئەم ڕۆمانە دیكیۆمینتارییە و بەسوودوەرگرتن لە بەڵگەنامەكان و زانیاریی نووسەر لەسەر ئەنفالەكان نووسراوە. پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە یەكێكە لە قوربانییەكانی هەڵەبجە و ئێستە لە ژیاندایە.



وشە - سۆران عەزیز