دادگای عێراق ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای دیوانی وه‌قفی شیعیی عێراق به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تی به هێما ئاینییه‌كانیان، بڕیاری دا زنجیره درامای "عالم الست وهیبه" له نمایش رابگیرێت كه له كه‌ناڵی "ی‌و تیڤی" له‌وه‌ته‌ی ره‌مه‌زانه‌وه نمایش ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای عێراق رای گه‌یاندووه، له‌سه‌ر سكاڵای دیوانی وه‌قفی شیعیی عێراق كه پێیان وایه له‌و زنجیره درامایه‌دا سووكایه‌تی به هیما ئاینییه‌كانیان كراوه، دادگا بڕیاری راگرتنی درامای "عالم الست وهیبه" له نمایش بوه‌ستێت.
ئاماژه دراوه، سه‌باح عه‌توان نووسه‌ری به‌شی یه‌كه‌می دراماكه سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر داوای شیعییه‌كان تۆمار كردووه. پێشتریش عه‌توان رای گه‌یاندبوو كه له به‌شی دووه‌می دراماكه ده‌ستكاری سیناریۆكه‌ی كراوه، بۆیه داوای كردووه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژه به‌وه دراوه كه دیوانی وه‌قفی شیعی چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته، رای گه‌یاندبوو رێوشوێنی یاسایی و ده‌ستووری به‌رانبه‌ر به زنجیره دیامای "عالم الست وهیبه" بگیرێته‌به‌ر، چونكه تێیدا سووكایه‌تی به هێما ئاینییه‌كانیان كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه دراماكه راگیرا.
په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانیش گوتوویانه، ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی له‌و درامایه كراوه، به ئه‌نقه‌ست بووه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیی "مهیدی ئه‌بو ساڵح"، روونه كه مه‌به‌ستیان كه‌سایه‌تیی "ئیمام مه‌هدی"یه و ئه‌وه‌ش سووكایه‌تییه.
زنجیره درامای عێراقی به ناوی "عالم الست وهیبه"، له‌وه‌ته‌ی مانگی ره‌مه‌زانی دستی پێ كردووه، ئه‌و درامایه له "ی‌و تیڤی" شه‌وانه نمایش ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌كته‌رانی به‌شدار له دراماكه، له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی عێراق و نموونه‌یان هونه‌رمه‌ند سامی قه‌فتان.